ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده تێكه‌ڵى سوپاى سوریا نه‌بێت بەبێ گوێدان به‌ڕوسیاو ئه‌مریكا هێرش دەکەینەسەریان
ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده تێكه‌ڵى سوپاى سوریا نه‌بێت بەبێ گوێدان به‌ڕوسیاو ئه‌مریكا هێرش دەکەینەسەریان
جارێكى دیكه وه‌زیرى به‌رگریى توركیا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه‌و رایدەگەیەنێت
ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده تێكه‌ڵى سوپاى سوریا نه‌بێت وه‌ك چۆن له2016 هێرشمان كرده‌سه‌رو گوێمان به‌ڕوسیاو ئه‌مریكا نه‌دا هه‌مان ئه‌وكاره دوباره ده‌كه‌ینه‌وه
ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش له‌و ڕوه‌وه بۆچونمان نزیكه
یەشار گولـلەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانی‌دا لەبارەی بەشداریی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە سوپای سوریادا ڕایگەیاند
پێویستە هەسەدە وەک سەرباز و تاک بەشداری سوپای سوریا بکەن و بەهیچ شێوەیەک نابێت وەک یەکەکی سەربەخۆ یاخود خۆبەڕێوەبەریی لەنێو سوپای سوریادا بن و بەجۆرە تێکەڵبکرێن.
وەزیرە تورکییەکە وتیشی، تورکیا هیچ شێوازێکی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا پەسەند ناکات جگە لەوەی ببنە بەشیک لە سوپاکە بەبێ سەربەخۆیی.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆتایی ئەمساڵ ئەو وادەیەیە کە دانراوە بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە تورکیا ئامادەی هەموو ئەگەرێکە و تەواوی بژاردەکانی لەبەردەمدا کراوەیە