حکوومەتی کەنەدا سزای نوێی لەدژی چەند بەرپرسێکی باڵای ڕێژیمی ئێران بەهۆی ڕۆڵیان ئلە سەرکوتکردنی ناڕازییان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، مستەفا موحیبی، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی زیندانەکانی پارێزگای تاران، حەسەن ئاخریان، بەرپرسی پێشووی بەندی ١ی زیندانی ڕەجایی شار ناسراو بە "جەلاد"، ئەحمەد خادم سەید ئەلشوهەدا، فەرماندەی بنکەی کەربەلا سەر بە هێزەکانی زەمینیی سوپا و موحسین کەریمی، فەرماندەی قەرارگای نەجەف ئەشرەف. خراونەتە لیستی ئەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێشێلکاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لەوان لێدان و گرتنی ئارەزوومەندانە و ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان لە ئێران تۆمار کراوە و بەڵگەی لەسەر کراوە.