ڕووسیا ئامادەیە شەڕ بکات ئەگەر ئەگەر ئەوروپا بیەوێت
ڕووسیا ئامادەیە شەڕ بکات ئەگەر ئەگەر ئەوروپا بیەوێت
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ڕووسیا نایەوێت شەڕ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی بکات بەڵام هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەوروپا بیەوێت شەڕمان لەگەڵ بکات و دەست بە ململانێیەک بکات ئەوا کرێملین ئامادەیە
لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە کۆکردنەوەی هێزەکانی ناتۆ و ئەگەری شەڕێکی فراوانتر لەگەڵ ئەوروپا پوتین وتی ئێمە ناچینە شەڕ لەگەڵ ئەوروپا پێشتر سەد جار ئەمەم وتووە
بەڵام ئەگەر ئەوروپا لەناکاو بیەوێت شەڕمان لەگەڵ بکات و شەڕێک دەستپێبکات ئێمە ئێستا ئامادەین
هیچ گومان لەوەدا نییە
پوتین پێش دیدارەکەی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا زیادی کرد ئەگەر لەناکاو ئەوروپا بیەوێت شەڕ لەگەڵ ئێمە دەستپێبکات و لەڕاستیدا وا بکات ڕەنگە دۆخێک زۆر بەخێرایی سەرهەڵبدات کە کەسێکمان نەبێت بۆ دانوستان لەگەڵیدا.
پوتین هەروەها وڵاتانی ئەوروپای بە ئاستەنگ لە هەوڵەکانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.
ناوبراو باسی له هاوپه یمانه ئه وروپییه کانی ئۆکرانیا کرد و وتی: ئه وان له لایه ن جه نگدان. سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد
وڵاتانی ئەوروپا بە پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کرێملین خۆیان لە دانوستانەکان دوورخستووەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد
ئەوان خۆیان دانوستانەکانی ئاشتییان ڕەتکردەوە و دەستوەردان لە کاروباری سەرۆک ترامپ دەکەن
لە کاتێکدا پوتین وردەکارییەکانی نەخستەڕوو بەڵام پێدەچێت ئاماژەی بەو گۆڕانکارییە ڕاپۆرتکراوانەی کردبێت کە لە پلانی ڕەسەنی ئاشتی ٢٨ خاڵیی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپدا کراوە.
ئەم پلانە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشکرا، لەلایەن ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانیەوە ڕەتکرایەوە.
کۆبوونەوەیەکی هەفتەی ڕابردووی نێوان شاندەکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا بووە هۆی پێداچوونەوە بە ڕەشنووسەکە و ئەمەش وایکردووە کە زیاتر قبوڵ بکرێت بۆ کیێڤ.
کاتێک پرسیاری لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڕووسیا لێکرا
پوتین هەروەها وتی کە ڕەنگە ڕووسیا مەودای ئەم لێدانانە لە دژی دامەزراوە بەندەرەکان و ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئۆکرانیا فراوانتر بکا هەروەها هەڕەشەی دا بڕینی ئۆکرانیا لە دەریای کرد.