ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

زیلینسکی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر پلانی ئاشتی نەدەین پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەین

زیلینسکی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر پلانی ئاشتی نەدەین پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەین
Ahura

زیلینسکی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر پلانی ئاشتی نەدەین پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەین

 
زیلینسکی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر پلانی ئاشتی نەدەین پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەین

سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداریدا کە وڵاتەکەی لەوانەیە پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدەست بدات ئەگەر پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا ڕەت بکاتەوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گەندەڵییەکان کە بووە هۆی لەکارلابردنی دوو وەزیری ئۆکرانی بڕگەیەک کە پەیوەندی بە پێداچوونەوەی یارمەتییە دەرەکییەکانەوە هەبوو، لابراوە و گۆڕدراوە بۆ داواکاری لێخۆشبوونی گشتی

ڤلۆدیمیر زیلینسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی ئۆکرانیا وتی: "ئۆکرانیا لەوانەیە ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی زۆر قورس ببێتەوە کە بریتییە لە لەدەستدانی شکۆ یان مەترسیی لەدەستدانی هاوبەشێکی سەرەکی

لەم ڕوانگەیەوە، زێلێنسکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ڕوستەم ئەمیرۆڤ دانوستانکاری باڵا و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە کیێڤ "هیچ پلانێک کە لە هێڵە سوورەکانی بپەڕێتەوە قبوڵ ناکات

لەم بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە کە ئۆکرانیا لە ژێر گوشارێکی زۆری واشنتۆندایە بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر ئەم پلانە پێشنیازکراوەی ئاشتی، ئەگینا ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاگرتنی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتە هەواڵگری و چەکدارکردن دەبێتەوە.

یەکێک لەم سەرچاوانە ڕوونی کردەوە کە ئەمریکا داوای لە کیێڤ کردووە تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات.

چەندین سەرچاوە ئاشکرایشیان کردووە کە پلانی ئەمریکا لە ٢٨ بڕگەی سەرەکی پێکدێت و ناچاری ئۆکرانیا دەکات سازشێکی بەرچاو قبوڵ بکات، لە کاتێکدا کیێڤ پێشتر ڕەتیکردبووەوە تەنانەت بەشێک لە خاکەکەشی واز لێ بهێنێت.

بەپێی ئەم پلانە پێویستە ئۆکرانیا دەسەڵاتی بەسەر ناوچەکانی لۆهانسک و دۆنێتسک لە دۆنباسدا واز لێ بهێنێت و دان بە کریمەدا بنێت، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە لکێنرا بە ڕووسیاوە، وەکو خاکی دیفاکتۆی ڕووسیا.

ئەم پلانە پێویستی بەوەیە کە ئۆکرانیا دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ  ببێت ڕەتیبکاتەوە هێزی نێودەوڵەتی لە خاکەکەیدا جێگیر بکرێت و لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیلینسکی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر پلانی ئاشتی نەدەین پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەین

زیلینسکی ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر پلانی ئاشتی نەدەین پشتیوانی ئەمریکا لەدەست دەدەین

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)