دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ نهێنی مردنی سوعاد حوسنی ڕووخسارێکی نوێ دەردەخات
دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ نهێنی مردنی سوعاد حوسنی ڕووخسارێکی نوێ دەردەخات
سەمیرە ئەحمەد خانمە ئەکتەری میسری مشتومڕی مردنی ئەکتەری کۆچکردووی میسری سوعاد حوسنی دووبارە هەڵگیرساندەوە
لە دوای ئەوەی لێدوانی ئاگرینی دا کە گێڕانەوەی باوی پێچەوانە کردەوە ئەو جەختی لەوە کردەوە کە مردنی سەندرێلا خۆکوژی نییە وە نەبوە وەک لە ساڵی ٢٠٠١دا ڕاگەیەندرا
بەڵکو تاوانێکی نهێنی بووە کە بە وتەی خۆی لەلایەن هاوڕێ نزیکەکەی نادیە یوسری ئەنجامدراوە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس مەحمود سەعد لە بەرنامەی
باب الخلق سەمیرە ئەحمەد ئاشکرایکرد
کاتێک تەرمی سوعادی لە لەندەن بینی سەرنجی ڕەفتارێکی سەیر و سەمەرەی نادیە یوسری داوە کە بە شێوەیەک دەگریا کە بە نواندن وەسفی دەکات وە دەشڵێت
من پرسیارم لێکرد کە چۆن سوعاد لە باڵکۆنەوە کەوتە خوارەوە؟
ئەو هاوارێکی لێکردم و ڕەتیکردەوە وەڵامی بداتەوە وە لە ڕاستیا ئەوە بوو دڵنیا بوومەوە کە نهێنیەکی گەورە لە پشت مردنەکەیەوە هەیە واتە کوژراوە نەک خۆی کوشتبێت
ئەم لێدوانانە ئەو دۆسیەیەیان کردەوە کە زیاتر لە دوو دەیە لەمەوبەر دیمەنی هونەری عەرەبی هەژاند
کاتێک سوعاد حوسنی بە مردوویی لە دامێنی شوقەکەی لە ناوچەی مەیدە ڤالی لەندەن بە کوژراوی دۆزرایەوە
وە پۆلیسی بەریتانیا لەو کاتەدا مردنەکەی بە خۆکوژی ناساند بەڵام خێزانەکەی و چەند هاوڕێیەکی بە گومانەوە لەم کارەساتەدا مانەوە ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پلانی هەبووە بگەڕێتەوە میسر
بۆ ئەوەی دەست بە کاری هونەری بکاتەوە لە نێوان گێڕانەوەی خۆکوژی و تۆمەتەکانی کوشتن مردنی سوعاد حوسنی وەک یەکێک لە پڕتەواترین حاڵەتەکانی مێژووی سینەمای عەرەبی دەمێنێتەوە
کەیسێک کە تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە هەر شایەتحاڵییەکی نوێ دەیخاتەوە ناو ڕوناکی
سەرچاوە /- sana news لە عەرەبیەوە وەگیراوە
وەرگێڕان و ئامادەکردنی Ainde