کوردێک بەناوی ڕیباز نەوزاد بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای ٣٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
کوردێک بەناوی ڕیباز نەوزاد بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای ٣٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
پۆلیسی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە هاوکاریانبن لە پێدانی زانیاری لەسەر هەرکەسێک کە گومان دەکرێت بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە بکات
تێبینی سەرچاوە /- yahoo news
ئامادەکردن و وەرگێڕانی /- Ainde
لە دوای ئەوەی پۆلیس لە شەقامێکی لینتۆڕپی میدلسبرۆ بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکانی ڕایگرت
بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە لە شاری میدلزبرۆ دەستبەسەرکرا دواتر زیندانی کرا
ڕیباز نەوزاد لە شەقامی لینتۆرپ ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە و لە دوای زانیاری هەواڵگری خەڵک لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیراوە
ئەو گەنجە تەمەن 34 ساڵە لە دوای ڕاگرتنی لەلایەن پۆلیسەوە ئۆتۆمبێلەکەی پشکێنراوە دواجار و ئەفسەرەکان پارەی کاش و چەند مۆبایلێکیان دۆزیوەتەوە بوەتە جێگای گومانی جدی
بۆیە لە دوای وەستانی ئۆتۆمبێلەکەی
لە شوباتی ٢٠٢٥ ئەفسەرانی تیمی RedcarProactive Team هەروەها جانتایەکی ڕەشیان لە خوارەوەی لای کورسی شۆفێر دۆزیەوە کە کراک و کۆکاین و دوو چەقۆی تێدابووە
نەوزاد دانیشتوی شەقامی باف سپینیمۆر دەستبەجێ دەستگیرکرا
وە ئێستا بە دەستبەسەرکرا و لەوێ لەلایەن تیمی چالاکانەی میدلزبرۆوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا
وە ئاماژە بەوەش کراوە کە تۆمەتبارکراوە بە هەڵگرتنی و دابینکردنی مادەی هۆشبەری پلە A
وە هەڵگرتنی مادە هۆشبەرەکان و لەژێر کاریگەری و ئاڵودە بەمادەی هۆشبەروە ولێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە بێ بیمە
هەرزەکارێکی ئاڵودە بە مادە هۆشبەتەکان و مەی وە جێگەی ئاماژەیەکە ددانەکانی لە قۆڵی ئەفسەرەکەدا نوقم دەکرد و لە هێرشی دڕندە دا وازی لێ نەدەهێنا
دواجار لە دوای ئامادەبوونی لە دادگا دانی بە هەموو تاوانەکانیدا ناوە
بۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم سزای ٣٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا پۆلیسی تیمی چالاکانەی میدلزبرۆ جۆن سپرۆسۆن وتی دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە بۆ ئەو کەسانەی لە میدلزبرۆ بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستگیرکردنتان بەدڵنیایەوە بتانخەینە بەردەم دادگاکان
زانیاری لە خەڵکەوە زۆر گرنگە و هیوادارم ئەم ئەنجامەی ئەم دواییە ئەوە دەربخات کە دەتوانین و هەنگاو دەنێین کە ئەگەر زانیاریت هەیە لەسەر چالاکییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەت
تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە 101 یان سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە Crimestoppers بکەن بەبێ ئەوەی ناوتان دەربکەوێت
تێبینی سەرچاوە /- yahoo news
ئامادەکردن و وەرگێڕانی Ainde
Www.ainde.net ماڵپەڕی فەرمی ئایندە