سەرەتا ئەگەری زیندانیکردنی 20 ساڵ بوو بەڵام دادگا لە کۆتا خولەکدا بڕیاری ئازادکردنی دا
سەرەتا ئەگەری زیندانیکردنی 20 ساڵ بوو بەڵام دادگا لە کۆتا خولەکدا بڕیاری ئازادکردنی دا
لە دوای دانیشتنێکی کورتی دادگا ڕۆژی دووشەممە لە زیندان ئازاد کرا پێشبینی دەکرا سزای دەستبەسەرکردن بدرێت
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بە هێنانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو جۆرجیا
تێبینی سەرچاوە TeessideLive
وەرگێڕان و ئامادەکردنی Ainde
بێلا کولی هەرزەکاربەخت یاوەری بوو چوونکە هۆکاری ئازادکردنەکەی بۆ دووگیانیەکەی و تەمەتی دەگەڕێتەوە
ئاماژەبەوە کراوە کە لەکاتی ئازادکردنی لە زیندان هەستی بە دڵخۆشی و ئاسوودەیی کردووە.
ئەو گەنجە تەمەن 19 ساڵەی خەڵکی شاری بیلینگهامی ویلایەتی تیسسایدە، سەرەتا ئەگەری زیندانیکردنی 20 ساڵ بوو، بەڵام داواکارانی گشتی لە کۆتا خولەکدا گۆڕانکارییان لە مەرجەکانی مامەڵەی دانیشتنی دادگادا کرد.
شاجوان کالی کە لەگەڵ لیان کێنێدی دایکیدا قۆڵ بە قۆڵەوە لە دادگا لە تفلیس بە ئازادی ڕۆیشتووە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە پێشبینی نەدەکرد ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.
ئەو هەرزەکارە لە 10ی ئایاردا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تفلیسی دەستگیرکرابوو، کاتێک 12 کیلۆگرام ماریجوانا و 2 کیلۆگرام حەشیش لە جانتاکانیدا دۆزرایەوە
پارێزەرەکەی مەلخاز سەلاکایا ڕایگەیاندووە، داواکارانی گشتی گۆڕانکارییان لە دانیشتنی دادگادا کردووە و بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و دووگیانییەکەی، بڕیاریانداوە ئازادی بکەن
خێزانی میس کالی هەوڵدەدەن پاسپۆرتەکەی لە پۆلیس وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانێت بە زووترین کات وڵات بەجێبهێڵێت.
وە کاتێک پێی گوترا کە دوای پێنج مانگ و ٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن ئازاد دەکرێت، ئەو هەرزەکارە زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد
پاشان پارێزەرەکەی لە باوەش گرت پێش ئەوەی ڕێوشوێنی دادگا بەردەوام بێت و دادوەر پرسیاری ڕێکارەکانی کرد، لەوانە ئایا یان میس کالی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ جۆرجیا.
ئەویش وەڵامی دایەوە بەڵێ
بە درێژایی دانیشتنەکە بەردەوام سەیری دایکی دەکرد و زەردەخەنەی ئاڵوگۆڕی دەکرد، تا لە دادگا ڕزگاری بوو و ئەوان کە هەردووکیان لە خۆشیدا دەگریان باوەشیان بەیەکدادەکرت.
پێش ئەوەی بڕوات، میس کالی کە دووگیانی هەشت مانگە، وا دیار بوو نیگەران بوو لەوەی چی لەبەردایە.
گوێبیستی ئەوە بوو کە دەیگوت ئەی خوایە گیان من زۆر ترسناک دەردەکەوم و هەموو ئەم کامێرایانە هەن
هەروەها پارێزەرەکەی تەلەفۆنی بۆ باوکی کرد بۆ گفتوگۆیەکی کورت.
پێی وت سڵاو شازادە ئەویش وەڵامی دایەوە چیتر لە زیندان نیم باوکە
پارێزەرانی نوێنەرایەتی ئەو هەرزەکارە لە دانوستانەکاندا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دادوەری لە جۆرجیا قفڵ بوون و پێشبینی دەکرێت وردەکارییەکان دواتر بڵاوبکرێنەوە.
خێزانەکەی بەم دواییە ١٣٧ هەزار پاوەندیان داوە بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی بۆ دوو ساڵ
شاجوان کالی پێشتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە مادەی هۆشبەری هێناوەتە ناو جۆرجیا لە تایلەندەوە بە فڕۆکە لە ڕێگەی شارجە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی فڕیوە
بەڵام وتی کە لەلایەن چەتەکانەوە ناچار بووە ئەو کارە بکات کە بە ئاسنی گەرم ئەشکەنجەیان داوە
سەرەتا لەکاتی گەشتکردندا لە تایلەند بێسەروشوێن بووە و پارێزەرەکەی ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی جۆرجیا لێکۆڵینەوەی تاوانکاری جیاوازی لەبارەی تۆمەتەکانی زۆرەملێ دەستپێکردووە
جۆرجیا لە کوێیە؟
جۆرجیا دەکەوێتە کەناری ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش
دەکەوێتە باشووری ڕووسیا و هاوکات سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا ئەرمینیا و ئازەربایجان هاوبەشە
ئەم وڵاتە کۆمارێکی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٩١ سەربەخۆیی خۆی وەرگرتەوە
تێبینی سەرچاوە TeessideLive
وەرگێڕان و ئامادەکردنی Ainde