لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە نێو چالاکوانان و لایەنگرانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بووە لە مشتومڕ و تۆمەت و بێمتمانەیی. لە کاتێکدا نەتەوەی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە لێکنزیکبوونەوە و هاوکاری هەیە، حیزبەکانی خەریکی ناکۆکی ناوخۆیی و کێبڕکێی میدیایی و یەکتر تێکدانن.
دەرئەنجامی ئەم دۆخە جگە لە بڵاوبوونەوەی نائومێدی و ترس لە ئایندە لەناو خەڵکدا هیچی تر نییە؛ هەستێک کە ئەمڕۆ بووەتە ئەزموونێکی بەکۆمەڵ: ئێمە دڵخۆش نین و لە داهاتوو دەترسین.
ماوەی چوار دەیە دروشمی یەکریزی لە وتارەکانی هەموو لایەنەکانی کوردستاندا دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بە کردەوە هەرگیز بەدی نەهاتووە.هەر جارێک دیالۆگی یەکگرتوویی دەستی پێکردووە، لە قۆناغیکدا بێ هیچ راگەیندنێک و... دوای ماوەیەک زانیومانە هەڵوەشاوەتەوە
ئه م ئه زموونه دووباره ی شکسته وای کردووه که خه ڵکی گومان له گوتاری سیاسی بکەن و چیتر متمانەی پێ نەمێنێتو بێزاربووین لە بەڵێنی بەردەوامی یەکڕیزی و نە بۆیە تەنیا قەیرانێکی سیاسی نییە بەڵکو قەیرانی متمانەی و باوەڕە.
نازانین لەپێناو چەسپاندنی خۆتاندا کێبڕکێی دەکەن یا خەبات بۆ خەڵک دەکەن.
هەر لایەنێک ئەویتر بە دامەزراوی بێگانە یا لایەنێکی پارجەیەکی دیکە ناودەبات، ئەم دوژمنایەتییە ناوخۆییە وزەی سیاسی میللەتی ماندوو کردووە. لە کاتێکدا هێزە داگیرکەرەکان هەموو ناکۆکییەک بۆ لاوازکردنی کوردستان دەقۆزنەوە، حزبەکانمان هێشتا گیریان خواردووە بە لۆژیکی "ئێمە و ئەوان".
ئەنجامەکەی جگە لە لەدەستدانی متمانەی گشتی و گۆشەگیری سیاسی هیچی تر نییە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بێمتمانەیی، نەبوونی وێنەیەکی یەکگرتووی ئایندەی سیاسی کوردستانە.میللەتی رۆژهەڵاتان لە نێوان ئەم رێباز بازیەتان گووم کردوە و تا خەڵک نازانن پشت بە کام هیوا ببەستن و ترس لە داهاتوو بەردەوامە
رژیم اێران لە قەیرانی شەرعیەت و داڕمانی کۆمەڵایەتیدایە؛
هەرێم سنوورە سیاسییەکان دەکێشێتەوە، کوردستانیش دەتوانێت ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕێت.
بەڵام لە ساتێکی وادا، هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبری داڕشتنی ستراتیژێکی هاوبەش، خەریکی ناکۆکی میدیایی و یەکلاییکردنەوەی نمرەی حیزبایەتین.
ئەمە دەرفەتێکی لەدەستچووە.
مێژوو دەریخستووە کە ئەو گەلانەی لە کاتی قەیرانەکاندا یەکناگرن، لە داهاتووی دوای قەیرانەکاندا لەناو دەچن.
سەرەڕای ئەم هەموو نائومێدییە نەوەی نوێ لە رۆژهەڵات لە ڕۆشنبیر و تێکۆشەرانی کورد سەرهەڵداوە کە بیر لە بەرژەوەندی حزبی ناکەنەوە بەڵکو بیر لە داهاتووی میللەتکەیان دەکەنەوە. هێڵی حیزبیان بەزاندووە و گوتارێکی نوێی کوردانە پەیڕەو دەکەن. چۆن من و سەدان رۆڵە و لاوی دیکە دەبێت وەبیرتان بێنینەوە و لە کاتێکدا ئێوە خۆتان بە پێشەنگ دەزانن لە ئەزموونی تاڵ و تاڵی ڕابردوو وانە وەربگرن. و ئێوە ئەگەر نشتانهەوێت ناچارن پێکەوە یەکگرتوو بن و ئەم یەکگرتوویی لە نێوانیتاندا تەنیا داواکارییەکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو مەرجێکە بۆ مانەوە. وهیچ کامتان بە تەنیا ناتوانن بار نەتەوەی کورد بگەینە ئامانج .
بۆیە سروشتییە بڵەین: ئێمە دڵخۆش نین و لە داهاتوو دەترسین.