ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

وریابین نەکەوینە مەیدانی #مین

وریابین نەکەوینە مەیدانی #مین
مەجید حەقی


لە پەراوێزی فایلە دەنگییەکەی بەرێز #ئەمیر_کەریمی هاوسەرۆکی #پژاک
ئاوێک کە #شڵەژا بێت، هەرچی بەردی تێ باوێژرێ کارکردی بەردەکە لەسەر شەپۆڵەکان نابینرێت. ئاوی ئارام بە یەک بەردەوە هەموو شەپۆڵەکانی دەبیندرێت.
سێ ساڵ دوای دەسپێکی ئاخێزی #ژینا#ژن_ ژیان_ئازادی و خوڵقانی هەلومەرجی تازەی دوای شەڕی دوانزدە رۆژەی ئێران و ئیسرائیل، هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی #کوردستان لێک نزیک بوونەوە. کۆبوونەوەی دوو هەفتەییان ساز دا، بۆ یەکەم جار حەفت حیزبی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنفرانسی هاوبەشیان پێک هێنا و هەنگاوەکانیان بەرەو پێکەوە کارکردن و قووڵبوونەوەی وێکگەیشتوویی سیاسی و هاوکاری کردەوەیی بەرەو پێش دەچوو. ئاوی شڵەژاوی کوردستانی بەرەو ئارامی دەڕۆیشت و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و داگیرکەرانی کوردستان.
رێک لەو هەلومەرجەدا فایلی دەنگی بەرێز ئەمیر کەریمی – هاوسەرۆکی پژاک بڵاو دەبێتەوە. رێکەوتی فایلی دەنگییەکەی لەوانەیە هی ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦ بوو بێت. زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر. هی سەردەمێک کە هیچ کام لە حیزبەکانی کوردستانی ددانی خێریان بە یەکتر نەدەنا و هەموویان بە شێوەیەک لە شێوەکان دوژمنی یەکتر بوون. هی سەردەمێکە کە کاک ئەمیر کەریمی بەرپرسی یەکەمی حیزبەکەی نەبووە و قسەکانی ئەوکاتی نەدەتوانرا وەک سیاسەتی حیزبەکەی ببیندرێت. فایلی دەنگییەکەی بە هەگەرێکی زۆرەوە لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی ئەندامانی پژاک دا بووە. بۆیە زۆر خۆماڵی و بۆ ناو ماڵی خۆی قسەکراوە. پێشتریش رێک لە کاتێکدا بەشێک لە حیزبەکان ویستوویانە هاوکاری یەکتر بکەن، فایلێکی دەنگی هاوچەشن لە رێبەرانی حیزبەکانی دیکە کە دژی حیزبەکەی رکەبەری قسەی دوژمنانەی کردووە بڵاو بووتەوە.
ئەنجام: ئێمە نەتەوەیەکین پڕ لە برین، کۆمەڵگایەکی تێکشکاو، ئیحساسی و بەهەیەجان. فایلێکی وا دەتوانێت ئاوە ئارامەکەی پرۆسەی یەکگرتوویی کورد وا بشەڵەژێنێت کە پرۆسەی یەکگرتوویی و پێکەوە کارکردنی کوردان دەیان ساڵی دیکە دوا بخرێت. کورد نابێ ببێتە خاوەنی هۆدەی بیرکردنەوە، نابێ ببێتە خاوەنی ستراتێژی و پلانی هاوبەش. کوردی چاک کوردی پەرتەوازە و دژبەیەکە. هەرچی زۆرتر کۆمەڵە، پژاک، دێموکرات، حیزبە بچووک و گەورەکان دژی یەکتر بن، ئەوا کەلەجانی دژ بەیەک بوون لە ناو کورددا بەهێزتر دەبێت و ئاندرالینی (اپی‌نفرین) چالاکتر دەبێت و کورد درەنگتر بیر لە خەونی هاوبەش دەکاتەوە.
بەرلە ناوەرۆکی فایلی دەنگییەکە رێکەوتی بڵاوبوونەوەی فایلەکە دەبێ جێگەی پرسیار بێت. نەکەوینە داوی دوژمنانمان.
زانستی دەروونناسی دەڵێت: لە کۆمەڵگا لێکداپچراو و شڵەژاوەکاندا زەختە سیاسی و ئابوورییەکان دەبنە هۆی دژکردەوەی بەکۆمەڵ و بڕیارەکان لە سەر بنەمای هەیەجان و هەستن تا لە سەر بنەمای عەقڵانییەت و لێکدانەوەی لۆژیکی. درێژەدانی قەیران لەو کۆمەڵگایانەدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی بڕوای کۆمەڵایەتی و بڵاوبوونەوەی هەستی بێچارەیی (کورد قەت نابێ بە هیچ، کورد هیچکات سەر ناکەوێت ...) و ئەمەش دەبێتە بەربەستێک بۆ بیرکردنەوە لە چارەسەری کێشەکان.
قووڵکردنەوەی کێشەکان وەک تێکەوتن لە مەیدانی مینی زنجیرەییە، کە یەکیان بتەقێ لەوانەیە هەموو مەیدانەکە بتەقێتەوە. چاکتر وایە لە یەکەم مینێک کە تووشی دەبین هەڵوەشێندرێتەوە.
 
8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وریابین نەکەوینە مەیدانی #مین

وریابین نەکەوینە مەیدانی #مین

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)