شۆڕش نیکنام، له هه‌فته‌ی ڕابردوو به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به سه‌ختی بریندراکرا. به‌داخه‌وه شۆڕش نیکنام چووه ڕیزی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، ڕق له دڵ به رامبه‌ر به داگیرکه‌رانی ڕژێمی ئێران ئاماده‌ن به‌رده‌وام بن له ڕاپه‌ڕین هه‌تا ئه‌و کاته‌ی داخوازیه‌کانیان دێنه دی. له‌و پێوه‌ندیه‌شدا خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مه‌ڕاسیمی به‌خاک سپاردنی شه‌هیدان به وتنه‌وه‌ی درووشمی دژی ڕژێمی ئێران ئیدامه به ناڕه‌زایه‌تیی و ڕاپه‌ڕینه‌کان ئه‌ده‌ن.
له مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی شه‌هید شۆڕش له مه‌هاباد، هه‌زاران خه‌ڵکی نه‌ترسی ئه‌و شاره به‌شداریان کرد.
له مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی شه‌هید شۆڕش، هاوسەری شەهیدی وتی: من ژن نیم ئەگەر تۆڵەی تۆ نه‌که‌مه‌وه، هه‌روه‌ها هاوسەری شەهید منداڵەکەی لە باوەش گرت و بە دەنگی بەرز و زوڵال دروشمی شەهید نامرێ وته‌وه.