هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ هاوپەیماناندا دژی تیرۆر بەردەوامە
هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ هاوپەیماناندا دژی تیرۆر بەردەوامە
وەجەخت لە نەهێشتنی توندڕوەیی دەکەنەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتییان
هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕەققە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ئاساییشی ئەنجامدەدەن بۆ بە ئامانجگرتنی چەکدارانی داعش و پێگەکانیان
ئەمە لە کاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ئاشکرایکرد بوو، سەربازەکانی هەسەدە زیاترە لە ١٠٠ هەزار سەربازە و لە نێویاندا هێزی تایبەتی راهێنراوی باش هەیە لەسەر هەموو جۆرە چەکێک
هێزەکانی سوریای دیموکرات، دڵنیایی داوە لە نەهێشتنی تیرۆر و دەڵێت هیچ جێگەیەک بۆ تیرۆر و توندڕەویی ناهێڵنەوە و خەبات و تێکۆشانی شەڕڤانان بەردەوامە تا کاتی بنەبڕکردنی تەواوی گروپە تیرۆرستییەکان لە ناو ناوچانە هاوڵاتی مەدەنی تێدایە
جەختیشیان کردوەتەوە، لە بەردەوامی هاوپەیمانییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوەتەوە لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە درێژەپێدەری پابەندبوونە بە لەناوبردنی تیرۆر لە ناوچەکە و بەردەوامیی دەبێت