ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پەککەوتنی ناوەندی دیالۆگ لە مەیدانی ئاڵۆز لە مەڕ بێ‌رێزییەکانی پاک

پەککەوتنی ناوەندی دیالۆگ لە مەیدانی ئاڵۆز لە مەڕ بێ‌رێزییەکانی پاک
هەوال

پەککەوتنی کۆبوونەوەکانی ناوەندی دیالۆگی  شەش حیزبی رۆژهەلاتی و پاک  بە هۆی بێ ڕێزییەکانی ئەم دواییەی پاک
زیاتر لە چوارمانگ تێپەڕ بووە لە گەڕی نوێی دانووستان لە نێوان ٦حیزب و رێکخراوی کوردستانی و گروپی پاک . بە پێی ئەو زانیارییانەی کە تا ئێستا بە شێوەی نافەرمی بڵاوبوونەتەوە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ئەو حیزبانە دا ناوەندێک بۆ دیالۆگ و دانووستان پێک هاتووە کە ماوەی هەر دوو حەفتە جارێک، بە نیازی گەیشتن بە ئیتحادی نێوان ئەم حیزبانە کۆبوونەوە دەکات. دەگەڵ ئەوەی کە تا ئێستا جگە لە سمینارێکی هاوبەش ئەنجامێک وەدەست نەکەوتوە بەڵام زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە تا چەند حەفتە لەوە پێش، دانوستانی ئەم حیزبانە لە ئامادەکردنی رێکەوتنێک نزیک بووە. بەڵام لەم ماوەیەدا هەڵوێستەکانی گرووپی پارتی ئازادی کوردستان ناسراو بە پاک کە لە رێگەی وتەبێژی ئەم لایەنە روو بە حیزبەکانی دیکە بڵاو کرانەوە، کێشەی لە ناوەندی دیالۆگ ساز کردووە و کۆبوونەکانی ئەم ناوەندەی پەکخستووە. ئەوەندەی ئاشکرا بووە بێ رێزییەکانی وتەبێژی پاک لە رێگای سۆسیال میدیا دا و لە سەر ناوی وتەبێژی ئەو حیزبە، دژ بە چەند حیزبی بەشدار لەم ناوەندە هۆکاری ئەم بابەتەیە. چەند لایەن پێیان وایە لەم قۆناغەدا کە هەموو  لە ئاستێکی فراوان دا هەوڵی ئیتحاد و یەکڕیزی دەدەن ئەم دەربڕین و بێ رێزییانەی پاک و لە رێگای وتەبێژەکەی کە هاوکات ئەندامی دانوستانکاری ئەم حیزبە لەم ناوەندەیە، بە بێ مەبەست نیە و دەستی دیکەی لە پشتە بۆ لەباربردنی ئەو دانوستانانە. ئەوەندەی ئاشکرا بووە پژاک بە هۆی ئەم هەڵسووکەوتی پاکەوە داوای هەڵوێستی روونی حیزبەکانی دیکەی لە بەرانبەر ئەم گرووپە کرادووەو تا ئەمە جێبەجێ نەبێت ئامادەی درێژەدان بە کۆبوونەوەکان بە بەشداریی پاک نیە و پێیان وایە ئەو گرووپە توانای ئەوەیان نیەوەک لایەنێکی سیاسیی رۆڵی ئەرێنی لە دروستبوونی ئەو ئیتحاد ببینن. پژاک پێی وایە ئەو لایەنە لە رابردووش دا نەیتوانیوە وەک حیزبێکی سیاسیی هەڵسوکەوت بکا و ئەو رۆڵەی کە لە دروستکردنی گرژی و ناکۆکی لە نێوان لایەنەکان بەڕێوەی دەبات گومانی زۆری لە سەر نیەت پاکی ئەو گرووپە دروست کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە ئەگەر ئاوڕ لە ناکۆکییەکانی ئەم لایەنە لە پێوەندی لەگەڵ حیزبەکانی دیکە بدەینەوە و پێشینەی پاک و پەیوەستبوونی بە دەزگای هەواڵگریی لایەنێکی دەسەڵاتداری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر چاو بگرین ئەم پرسیارە دروست ئەبێ کە ئایا ئەو حیزبانە چۆن رازی بە بەشداریکردنی ئەم لایەنە لەو ناوەندەدا بوون؟ ئایا بۆچی ئەو حیزبانە بە دوای ئەو بێ رێزییانە کە هەموویانی گرتووە، بێ دەنگن؟ ئایا ئەو دانوستانانە کۆتایی دێت؟ ئایا پاک ئەمجارەش قوتاری دەبێت وەک ئەو کاتەی کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی رفاند و ئەشکەنجەی کردن؟ ئایا نیگەرانییەکانی ئەو خەڵکانەی کە دژ بە بەشداریکردنی پاک لە ناو پرۆسەی سیاسی  رۆژهەلاتی کوردستانە بوون، لە جێگەدا نیە و نابێ حیزبەکان گوێ لەم نیگەرانییانە بگرن؟ ئەمانە پرسیاری گرنگن کە پێویستە راگەیاندنەکان بیکەنە رۆژەڤ؟

5 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەککەوتنی ناوەندی دیالۆگ لە مەیدانی ئاڵۆز لە مەڕ بێ‌رێزییەکانی پاک

پەککەوتنی ناوەندی دیالۆگ لە مەیدانی ئاڵۆز لە مەڕ بێ‌رێزییەکانی پاک

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)