دەبێت هەرچی زووە میلیشیا عێراقیەکان چەک بکرێن بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن
دەبێت هەرچی زووە میلیشیا عێراقیەکان چەک بکرێن بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سودانی و مارک ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگ کراوە
گرنگی خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان تیشک خستنەسەر مەترسیی میلیشیا چەکدارەکان بووە.
جگە لەم پرسانە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتنی بە کارکردنی نزیک لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دووپات کردەوە.
هاوکات باسی هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کرا
مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لەسەر چەککردنی میلیشیاکان کردەوەو بە پێویستی زانی دەبێت هەرچی زووە میلیشیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن
چەک بکرێن
چوونکە و ئەم گرووپانە سەروەریی عێراق دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەم میلیشیایانە هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و کار و باری هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی و
میلیشیاکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە سامان و داهاتەکانی عێراق بۆ بەرژەوەندی ئێران تاڵان دەکەن