سەرۆکی ئەمەریکا نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری عێراق دەستنیشان کرد
سەرۆکی ئەمەریکا نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری عێراق دەستنیشان کرد
وە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمەریکا
رونیشكردووەتەوە: ساڤایا لەو کەسایەتییە دیارانە بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لە میشیگان بەشداری کردووەو رۆڵی هەبووە لە بەدەستهێنانی ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگی موسڵمانانی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا راسپاردنی مارک ساڤایا ی وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی لە عێراق راگەیاند.
ترەمپ لە سەكۆی تروش سۆشیال نوسیویەتی: بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم مارک ساڤایا پۆستی نێردەی تایبەت لە کۆماری عێراق وەردەگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە: تێگەیشتنی قوڵی مارک لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و پەیوەندییە بەرفراوانەکانی لە ناوچەکەدا، بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەمریکا بەهێزدەكات.