نزیکەی ٧ ملیۆن کەس بەشداری خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان کردووە لە نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ شار و شارۆچکەدا دژی سیاسەتەکانی ترەمپ خۆپێشاندانە
نزیکەی ٧ ملیۆن کەس بەشداری خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان کردووە لە نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ شار و شارۆچکەدا دژی سیاسەتەکانی ترەمپ خۆپێشاندانە
و دەڵێن ئەمریکا هیچ پاشایەکی نییە
سەرچاوە : ئەلجەزیرە. لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی
ترەمپ من پاشا نیم
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ژنێک لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور دوای ئەوەی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا دەمانچەیەکی ئاراستەی خۆپیشاندەران کردووە، دەستگیرکراوە.
خۆپێشاندەران دەڵێن ئەو دروشمە دژی سیاسەتەکانی ترەمپە کە هەوڵی سەپاندنی دەسەڵاتـی دەدات بەسەر گەلی ئەمریکا
خۆپیشاندانەکانی دوێنێ شەممە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەماوەرێکی زۆری لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاکێشا، لەکاتێکدا بزووتنەوەی بێ پاشا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو شتانەی کە بە سیاسەتی دەسەڵاتگەری ترەمپ دەیبینن.
ڕێکخەران ڕایانگەیاندووە، نزیکەی ٧ ملیۆن کەس بەشداری خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان کردووە لە نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ شار و شارۆچکەدا کە سەدان کەس زیاترە لە خۆپیشاندانەکەی پێشووی مانگی حوزەیران.
زۆرێک بە ڕۆژنامەنووسانیان ڕاگەیاند کە ترسیان هەیە دیموکراسی ئەمریکا لە مەترسیدا بێت، ئەمەش کەمتر لە نۆ مانگ بەسەر خولی دووەمی ترەمپدا تێپەڕیوە. هەندێکی تریش تابلۆیان هەڵگرتبوو کە دروشمی نا پاشا، کەس لە سەرووی یاساوە نییە یان دیموکراسی نەک دیکتاتۆریەت
بەشی پۆلیسی نیویۆرک 100 هەزار کەسی بەشداری خۆپیشاندانە جۆراوجۆرەکانی سەرتاسەری شارەکەی تۆمارکردووە و ڕایگەیاندووە، هیچ ئاژاوەگێڕی و دەستگیرکردنێک نەبووە.
خۆبەخشێک لە گۆڕەپانی تایمز لە شارەکەدا بە پەیامنێرێکی dpaی ڕاگەیاندووە، قەرەباڵغی شەقامی بەرەو باشوور پڕکردووە تا دەگاتە گۆڕەپانی یونیون کە مەودای چەند کیلۆمەترێکە.
هەروەها لە واشنتۆن دی سی و هەروەها لە بۆستن، ئەتلەنتا، شیکاگۆ، لۆس ئەنجلۆس و زۆر شاری دیکە خۆپیشاندان ئەنجامدرا. لە شاری پیتسبورگ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان.
هەروەها خەڵک بەشدارییان لە ڕێپێوانەکاندا کرد لە شارە بچووکەکانی وەک بێثیسدا لە ناوچەی واشنتۆن و ساراسۆتا کاونتی لە فلۆریدا.
ماڵپەڕی بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی ترەمپ بریکاری دەمامکدار دەنێرێتە ناو شەقامەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگاکان تیرۆر دەکات و خەڵک بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن دەستگیردەکات
هەروەها بزووتنەوەکە سەرۆک کۆمار تۆمەتبار دەکات بەوەی هەڵبژاردنەکان دەخاتە مەترسییەوە و پاراستنی تەندروستی و ژینگە تێکدەدات و ڕێگە بە ملیاردێرەکان دەدات قازانج بکەن لە کاتێکدا زۆرێک لە خێزانەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی ژیاندا ململانێ دەکەن.