ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بڕیارە هەینی داهاتوو شازادە ویلیام و کەیت میدلتۆن، شازادە و شازادەی وێڵز لە شاریبۆستن چاویان بە جۆ بایدن سەرۆک کۆمار بکەوێت،
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بڕیارە هەینی داهاتوو شازادە ویلیام و کەیت میدلتۆن، شازادە و شازادەی وێڵز لە شاریبۆستن چاویان بە جۆ بایدن سەرۆک کۆمار بکەوێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆشکی سپی و بەرپرسانی بەریتانیا کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بەوردەکارییەکان.
سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕێکخستنەکان ئاشکرایان کرد کە میراتگری تەختی بەریتانیا و بایدن هەوڵدەدەن سوود لە خشتەیەک وەربگرن کەلە هەمان ڕۆژدا دەیانخاتە بۆستن.
شازادە ویلیام شەوی هەینی لەوێ دەبێت بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی خەڵاتی Earthshot کە ڕێکخراوێکە بۆ هاندانی ئەو خاوەنکارانەی کەکار لەسەر پرسە ژینگەییەکان دەکەن.
کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بایدن لە شارەکە دەبێت بۆ کۆکردنەوەی پارەی سیاسی، نە کۆشکی سپی و نە کۆشکیکێنسنگتۆن وەڵامی داواکاریەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی نێوان بایدن و شازادە و شازادەی وێڵز.
ئەمە یەکەم گەشتی ئەو ژن و مێردە شاهانەیە بۆ دەرەوەی وڵات لەدوای کۆچی دوایی شاژن ئەلیزابێسی دووەم، کاتێک ویلیام بەرزکرایەوەبۆ یەکەم ڕیز بۆ سەر تەختی پاشایەتی، هەروەها یەکەم گەشتیان بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەشت ساڵدا، لەو کاتەدا ویلیام چاوی بە باراکئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کەوت و وەزیری دەرەوە هیلاری کلینتۆن.
ئا:لانە عەزیز حەمە