هەواڵگری بەریتانیا زیاتر لە ٢٠ پیلانی کوشندەمان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ بەئامانجگرتنی نەیارەکانی ئاشکرا کردوە
هەواڵگری بەریتانیا زیاتر لە ٢٠ پیلانی کوشندەمان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بۆ بەئامانجگرتنی نەیارەکانی ئاشکرا کردوە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەریتانیا (MI5)، کێن مەککالوم، ڕایگەیاند، بەریتانیا ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی پەرەسەندوو بووەتەوە لەلایەن حکومەتە دوژمنکارەکانەوە، وەک ڕووسیا، چین و ئێران. ڕوونیشی کردەوە کە ئاژانسەکەی زیاتر لە 20 پیلانی کوشندەی ئەگەری دەستنیشانکردووە کە ڕێژیمی تاران پشتیوانیی لێدەکرێت بۆ بەئامانجگرتنی نەیارەکانی.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەر، مەککالوم ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لێکۆڵینەوەیان کردوە لەسەر چالاکییەکانی پەیوەست بە هەڕەشەکانی دەوڵەت بە ڕێژەی لە سەدا ٣٥ زیادی کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەتە دوژمنکارەکان تادێت پەنا بۆ ڕێگەی توندوتیژی و ترسناک دەبەن کە زۆرجار لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد دەزگاکەیان زنجیرەیەک پیلانی سیخوڕی دوژمنکارانەی پووچەڵکردەوە کە لەلایەن ڕوسیا و زیاتر لە 20 پیلانی کوشندە ئەگەری دەستنیشانکرد کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە بێدەنگکردنی نەیارانی لە سەرانسەری جیهاندا
کێن مەککالوم ڕوونیکردەوە کە تاران هەوڵی بەرچاو دەدات بۆ بێدەنگکردنی ڕەخنەگرانی لە سەرانسەری جیهاندا، ئاماژەی بە ئاشکراکردنی تێوەگلانی ئێران لە پیلانەکانی دژە جوولەکە
بۆیە لەلایەن ئوسترالیاوە و ڕاپۆرتکردنی دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆرکردنی شکستخواردوو دژی تاران لەسەر خاکەکەی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە مەترسی تیرۆر بۆ سەر شانشینی یەکگرتوو زۆر بەرز ماوەتەوە، هەروەها MI5 و پۆلیسی بەریتانیا 19 پیلانی هێرشی قۆناغی کۆتایییان لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە پووچەڵ کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قاعیدە و داعش زیاتر خۆپەرست بوون و ناسەقامگیری وڵاتانی دەرەوەیان بۆ بەهێزکردنی بوونی خۆیان دەقۆزنەوە.
کێن مەککالوم لە وتاری ساڵانەی خۆیدا لە بارەگای دەزگای هەواڵگری بەریتانیا لە لەندەن ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، MI5 ڕووبەڕووی قەبارە و هەمەچەشنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی نێودەوڵەتییەکان دەبێتەوە کە پێشتر نەمبینیوە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی بەریتانیا هۆشداری دا کە بەریتانیا ڕووبەڕووی هەڕەشەی پەرەسەندنی ڕووسیا و ئێران و چین دەبێتەوە
وە دووپاتیکردەوە کە ئاژانسەکە چاودێری زیاتر لە ٢٠ پلانی ئێرانی کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ناڕازییان بە کوشتن.
ئاماژه ی به وه دا که به ڕیتانیا چه ندین جار چالاکی دوژمنکارانەی ده گەڕێته وه بۆ ڕووسیا، ئێران و چین، که هەسێ وڵات نکۆڵی لێدەکەنەوە .
سەرەتای ئەمساڵ شەش هاووڵاتی بولگاری بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕووسیا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
پێنج کەسی دیکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی ئاگرتێبەردان بۆ سەر شوێنە بازرگانییە پەیوەندیدارەکان بە ئۆکرانیا لە لەندەن سزا دراون، کە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەڵێن، لەلایەن گروپی بەکرێگیراوانی گروپی ڤاگنەری ڕووسییەوە ئاڕاستەکراون.
کێن مەککالوم پشتڕاستی کردەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ئەوروپا، لەگەڵ MI5 بەردەوام دەبێت لە ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە فەرمان لە تاوانبارانی ڕووسیا وەردەگرن
جەختیشی لەوە کردەوە بەردەوام دەبین لە شوێنپێهەڵگرتن تا ئەو کەسانە دەدۆزینەوە کە فەرمانەکان دەدەن ئەوانەی پێیان وایە لە پشت شاشەکانیانەوە خۆیان حەشارداوە، پارێزراون و شوێنپێیان ناگیرێت، بەڵام لە ڕاستیدا وا نین
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە چین ڕۆڵی هەیە لە سیخوڕی ئەلیکترۆنیدا و بە نهێنی کەسانی ئەکادیمی بۆ چین دادەمەزرێنێت و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەستوەردان لە ژیانی گشتی بەریتانیا دەکات و ناڕازیانی لایەنگری دیموکراسی لە بەریتانیا هەراسان دەکات.
تێبینی :-
سەرچاوە : ئیران ئینتەرناشوناڵ
لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی
ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئاهورا هەورامی