دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا كۆتایهاتنی شەڕی غەززەی راگەیاند
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
كۆتایهاتنی شەڕی غەززەی راگەیاند
ئەوەش لەکاتی بەرێكەوتنی بەرەو ئیسرائیل و كە دواتر دەچێتە میسرو سەرۆکایەتی لوتکەی ئاشتی دەکات لە شەرم شێخ
ترەمپ بەر لەوەی فرۆكەكەشی بفڕێت لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە نزیک واشنتۆن، گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆر تایبەت وەسف کرد
ترەمپ لە ناو فرۆكەی سەرۆكایەتیتدا کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا دڵنیایە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتایی هاتووە، بە رۆژنامەنوسانی وت
جەنگ کۆتایی هات، باشە؟ لەوە تێگەیشتن، متمانەی خۆشی دەربڕی کە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت
ترەمپ وتیشی: گەرەنتی زارەکی لە هەردوو لایەن و یاریزانە سەرەکییەکانی دیکەی ناوچەکە وەرگرتووە سەبارەت بە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە و پێشیوانیە کەس بیەوێت شەرمەزاری بكات.