سێ کارمەندی باڵیۆزخانەی قەتەر لە شاندی دانوستانکاری غەززە لە رووداوێکی هاتوچۆ لەمیسر گیانیان لەدەستدا و سێ کارمەندی دیکەش برینداربوون
سێ کارمەندی باڵیۆزخانەی قەتەر لە شاندی دانوستانکاری غەززە لە رووداوێکی هاتوچۆ لەمیسر گیانیان لەدەستدا و سێ کارمەندی دیکەش برینداربوون
عەبدوڵا غانم الخیرین یاریدەدری سەرۆک وەزیرانی قەتەر یەکێکە لەوانەی گیانی لەدەستداوە
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک شەرم شێخ سێ کارمەندی باڵیۆزخانەی قەتەر لە قاهیرە گیانیان لەدەستدا و سێ کارمەندی دیکەش برینداربوون
ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک شەرم شێخ سێ کارمەندی باڵیۆزخانەی قەتەر لە قاهیرە گیانیان لەدەستدا و سێ کارمەندی دیکەش برینداربوون
سەرچاوەیەکی میسری بۆ ماڵپەڕی "العربیە.نێت"ی ئاشکرا کرد کە ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی لێخوڕین و تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلەکە بووە کە کارمەندەکانی لە قاهیرەوە بۆ شەرم ئەلشێخ دەگواستەوە.
سەرچاوەکە هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو سێ کوژراوە کارمەندی باڵیۆزخانەی قەتەر بوون نەک دیپلۆماتکار و بەشداری دانوستانەکانی شەرم ئەلشێخیان لەبارەی غەززە نەکردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکەکەیان پێویستی بە ڕێکخستنی لۆجستی هەبوو بۆ شاندی قەتەر، کە ڕۆژی دووشەممە لە مەراسیمی واژۆکردنی ئاگربەستی غەززە لە شەرم شێخ بەشداری دەکەن