ئەمریکا خەڵاتی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌رکەسێک دانا کە زانیاری لەسەر دوو کەسایەتی ئێرانی بە ناوەکانی مه‌جید نیلی و مه‌هدی فەرشچی بدات
ئەمریکا خەڵاتی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌رکەسێک دانا کە زانیاری لەسەر دوو کەسایەتی ئێرانی بە ناوەکانی مه‌جید نیلی و مه‌هدی فەرشچی بدات
وەزارەتی دەرەوەی
ئاماژەی بەوەداوە کە سوپای پاسداران له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه بۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌دات كه كار بۆ سوپای پاسداران ده‌كه‌ن.
وە ئاماژەش بەوە کراوە کە هەرزانیاریەک لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای بازرگانی به جول پارس پێبدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبه‌تی خۆی به زمانی فارسی بڵاویكردوه‌ته‌وه. مه‌جید نیلی و مه‌هدی فەرشچی لە ڕێگەی کۆمپانیای بازرگانی به جول پارس هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی تەکنەلۆجیای هەستیار و کەرەستەی پێویست بۆ کەرتی سەربازی ئێران لەوانه سوپای پاسداران بەدەستبهێنن
ئەو هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی واشنتن بۆ ڕێگری‌کردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە تەکنەلۆژیا و کەرەستەی پێشکەوتو کە دەکرێت لە بەرنامە سەربازییەکانیدا کەڵکی لێوەربگرێت، ئه‌وه‌ش بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
پڕۆگرامه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس به زمانی فارسی، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و دوو كه‌سه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه 15 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی ئه‌وانه‌یه كه زانیاری له‌باره‌یان ده‌ده‌نه ئه‌مه‌ریكا.