کۆچبەرێکی ئەفغانستانی فەیاز خانی تەمەن 26 ساڵان تۆمهتباركرا به ههڕهشهی كوشتن لە نایجل فاراج سەرۆکی پارتی ڕیفۆرم لە بریتانیا
کۆچبەرێکی ئەفغانستانی فەیاز خانی تەمەن 26 ساڵان تۆمهتباركرا به ههڕهشهی كوشتن لە نایجل فاراج سەرۆکی پارتی ڕیفۆرم لە بریتانیا
کۆچبەرێکی ئەفغانستانی تۆمهتباركرا به ههڕهشهی كوشتن له نایجل فاراج
سەرۆکی پارتی ڕیفۆرم لە بریتانیا و گوایه له ڕێگهی پۆستێكی تیكتۆكهوه پهیامی ههڕهشهی بۆ ناردوه، دوای ئهوهی له پهیامێكدا وتویهتی، دهچێته ئینگلتەرا و بڕیارە نایجل فاراج "پۆپ، پۆپ، پۆپ" بکات، وهك ئاماژهیهك بۆ كوشتنی.
کۆچبەرە ئەفغانیەکە ساڵی ڕابردوو
کەناڵی ئینگلیزی بەزاندبوو لە پۆستێکی تیک تۆکدا بە هەڕەشەی کوشتنی نایجل فەراج
سەرۆکی ڕیفۆرمی بەریتانیا یە وە بەو هۆیەوە تاوانبار کرا.
لە میانی دادگاییکردنێکی ئەم هەفتەیەدا، دادگا تەواو ڤیدیۆکەی پیشاندا کە تێیدا ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییە دەڵێت "پۆپ، پۆپ، پۆپ" لەکاتێکدا گوایە ئاماژەی دەمانچەی کردووە پێش ئەوەی دەستەکانی ئاراستەی تاتۆی تفەنگی ئەی کەی ٤٧ بکات لەسەر دەموچاوی.
داواکارانی گشتی ڕایانگەیاندووە، خان ساڵی ڕابردوو هەوڵی داوە لە سویدەوە گەشت بکات بۆ بەریتانیا و گەشتەکەی لە سۆشیال میدیا تۆمارکردوە کە سەدان هەزار فۆڵۆوەری هەبووە
دەستەی سوێندخواردن لە دادگای تاجی ساوسوارک لە لەندەن ڕۆژی هەینی بۆیان دەرکەوت کە فەیاز خان تەمەن ٢٦ ساڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، هەڕەشەی کوشتنی فەراجی کردووە.
فەیاز خانی تەمەن 26 ساڵان لە نێوان 12 بۆ 15ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردودا هەڕەشەی کوشتنی ئەو سیاسەتمەدارەی کردوه لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیای تایبهت بهخۆی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئهو كۆچبهره لە دادگا بە تاوانبار ناوبرا، دوای ئەوەی دەستەی سوێندخواردن بۆ ماوەی 11 کاتژمێر و 55 خولەک تاوتوێی دۆسیهكهی کرد