ئەحمەد شەرع ئاهەنگی نەورۆز و چەندین جەژنی تری پێکهاتەکانی قەدەغە کرد
ئەحمەد شەرع ئاهەنگی نەورۆز و چەندین جەژنی تری پێکهاتەکانی قەدەغە کرد
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سوریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر، بە مەرسوومى ژمارە ١٨٨ـى ساڵى ٢٠٢٥جەژنە فەرمییەکان و ئەو ڕۆژانەى دیاری کرد کە دەکرێنە پشووی فەرمی.
بەگوێرەى مەرسوومەکە، ١٣ جەژن و ڕۆژی تایبەت دیاری کراون، لەوانە جەژنەکانى ڕەمەزان، قوربان، سەرى ساڵى کۆچى، لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام، سەرى ساڵى زایینى، جەژنى کرێکاران، جەژنى هەستانەوەى کریستیانەکان و چەند جەژنێکى دیکە وەک جەژنى ڕزگارى و جەژنى شۆڕش.
دوو رۆژیش کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسی سوریا بە پشوو دانرابوون و پەیوەندییان بە ململانێی دژی تورکیا و ئیسرائیلەوە هەبوو، لە لیستی پشووەکان لابراون. لەوانە "جەژنی شەهیدان" کە هەموو ساڵێک لە ٦ی ئایار بۆ یادکردنەوەی کوژراوانی دەستی جەمال پاشای عوسمانی، دەکرایە پشوو.
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سوریا گۆڕانکاری لە پشووە فەرمییەکانی وڵاتەکەیدا دەکات، پشووەکانی تایبەت بە دەسەڵاتی بەعس و ئەوانەی پەیوەندییان بە ململانێی دژی تورکیا و ئیسرائیلەوە هەیە لادەبات، رۆژانی سەرهەڵدانی دژی بەشار ئەسەد و رووخانی، دەکاتە پشوو، هەروەها جەژنە نەتەوەییەکان، لە نێویاندا نەورۆز، بە پشوو هەژمار ناکات.
بەڵام جەژنى نەورۆز، کە جەژنێکى نەتەوەیی کوردە و دەکەوێتە ٢١ـى ئازار، لابراوە و کراوە بە جەژنى دایک، هەروەها جەژنى شەهیدان کە دەکەوێتە ٦ـى ئایار، نەماوە، ڕۆژەکە هاوکاتە لەگەڵ یادى لەسێدارەدانى ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و دەستەبژێرانى سووریا لە ساڵى ١٩١٦لە دیمەشق لەلایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە، هاوکات چەندین جەژنی پێکهاتەکانی تری سوریا لابراوە.