خامنەیی هەست دەکات کۆتاییەکەی نزیک بووەتەوە وەسیەتنامەکەی دەنووسێت و ئەو پێی وایە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران زۆر نزیکە
خامنەیی هەست دەکات کۆتاییەکەی نزیک بووەتەوە وەسیەتنامەکەی دەنووسێت و
ئەو پێی وایە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران زۆر نزیکە
نووسینگەی عەلی خامنەیی ئاشکرای کردووە کە ڕێبەر سێ ناوی جێنشینە ئەگەرییەکانی خستۆتە ڕوو وە لە نامەیەکدایە کە بە مۆمی سوور مۆر کراوە وە تەواو نهێنییە
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە ناوەڕۆکی نامەکە و ناسنامەی کەسە هەڵبژێردراوەکان بۆ هیچ کەسێک و لایەنێک ئاشکرا نەکراوە، تەنانەت لەوانەش کە بەرپرسی نووسینگەی عەلی خامنەیی و نزیکترین متمانەپێکراوی خۆی وەک محەممەد کاڵپایگانی.
لە بەرامبەردا ماڵپەڕی ینێتی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاندووە کە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ئێران بە مەبەستی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام بدات و ئاماژەی بەوە کردووە کە تەلئەبیب لە بەرامبەردا پلانی هێرشی پێشوەختە بۆ سەر تاران دانەناوە
سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە کە مەترسی سەرەکی لە قۆناغی ئێستادا لە ئەگەری ئەنجامدانی حیساباتی هەڵە ی ڕێژیمی ئێران لە ئەنجامی پەرەسەندنی ڕیتۆریکی سیاسی و میدیایی لە ناوخۆی ئێراندایە
دامودەزگاکانی ئێران ئاماژەی دژبەیەک دەنێرن سەبارەت بە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، لە کاتێکدا لێدوانە فەرمییەکان لە نێوان هەڕەشەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەمەلایەنە و ڕەتکردنەوەی هەر نیازێک بۆ هێرشکردن جیاوازن. ڕۆژنامەی "کەیهان" کە نزیکە لە عەلی خامنەیی
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تێکچوونی بارودۆخی ئابووری ئێران درێژکراوەی ئەوەی بە جەنگی ١٢ ڕۆژە وەسفی کردووە ڕایگەیاندووە کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەگەری زۆری هەیە
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم شەڕە پەڵەی ڕەشی ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئێران بەجێهێشتووە بەرپرسانیش دەبێت خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ ئامادە بکەن کە ڕەنگە نزیک بێتەوە ئاماژەش بەو شتە دەکات کە بە
گۆڕانکارییەکی مێژوویی وەسفیکردووە کە لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت.
لە لایەکی ترەوە محەممەد ڕەزا نەقدی، یاریدەدەری ڕێکخەری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: "دوژمن لە چوارەمین ڕۆژی شەڕەوە داوای ئاگربەستی کردووە ئاماژەی بەوەشکرد ئێران لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ناترسێت
جەختیشی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەی ئێران لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەدا توند و باوەڕپێنەکراو دەبێت تاوەکو لەسەر زەوی جێبەجێ نەکرێت
بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلییە، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ئێستادا شاهیدی هیچ چالاکیەکی بەرجەستە نییە بەرەو پیتاندن یان بەرهەمهێنانی چەک، سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوە موشەکی بالیستیکییەکان بڵاودەکرێنەوە
ئامادەکردنی :ئاهورا هەورامی