بەنزینخانەیەک لە گەرەکی فەرمانبەران ئاگری گرت وە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە
بەنزینخانەیەک لە گەرەکی فەرمانبەران ئاگری گرت وە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە
بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا بەرگری شارستانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە و هۆکارەکانی ئاشکرا بکات
ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر ڕوویدا. بەنزینخانەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانە و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا دەنگی تەقینەوەی بەرز لە ناوچەکە بیسترا.
تیمەكانی بەرگریی شارستانیی بەزوویی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەخێرایی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد. بە گوێرەی زانیاریەکان، لەکاتی گواستنەوەی بەنزین لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بۆ خەزانی بەنزینخانەکە، ئاگرکەوتنەوەکە ڕوویداوە و لەو ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئەوەی هەبووە تەنیا زیانی ماددی بووە.