ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
ئیسرائیل وڵاتەکەی خۆی بۆ چەند سیناریۆیەک ئامادە دەکات، یەکێک لە لەوانە ئەگەری هێرشکردنە بۆ سەر ئێران، وتوشیەتی دوای شەڕی 12 رۆژە ئێران بەباشی لە تواناکانی ئیسرائیل تێگەیشتوەن
ئەم وتانە لە کاتێکدایە، ئێران لەلایەن ئەمەریکا و ئەوروپاوە سزاکانی بەسەردا سەپێندرایەوە و لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەگەشتنە ڕێککەوتن و ئێران ڕەتی کردوە دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت.
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل، کە ویستی بوە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاندوە ئەوان چاودێری ئەو شتانە دەکەن کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئێران رودەدەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆمەڵێک سیناریۆ و بژاردە؛ یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ڕەنگە پێویست بکات جارێکی دیکە هەنگاو بەرامبەر ئێران بگرنەبەر.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە؛ تاران لە لایەن ئیسرائیلەوە زیانی زۆری لێدراوە، حکومەتی ئێران "بە باشی ئاگاداری ڕادەی ئەو زیانانەیە کە بەرکەوتووە؛ لە مانای ئەم زیانانە و تواناکانی ئیسرائیل تێدەگات."
سەبارەت بە غەززە، ئەو بەرپرسە وتویەتی؛ ئیسرائیل هەمو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی باشترین مەرج بۆ ئاگربەست و ڕێککەوتن لەسەر بارمتەکان، ئەوان سەرقاڵن و مامەڵە دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە چەندین بەرەدا.