كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كێشه‌ی خێزانییه و به‌م زووانه چاره‌سه‌ر دەکرێت
ئاڵا تاڵه‌بانی
كێشه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی كێشه‌ی خێزانییه و به‌م زووانه چاره‌سه‌ر دەکرێت
له‌م قه‌یرانه‌ی له‌م دواییه‌دا له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویدا، وه‌ك ئاڵا تاڵه‌بانی باسی لێوه ده‌كات، "نه‌متوانی ته‌نها سه‌یركه‌ر بم، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیم كرد و چاوم به كاك بافڵ كه‌وتوو و توانیم ببم به كاره‌كته‌رێكی ئه‌رێنی و هیواخوازم له زووترین كاتدا، ئه‌م بابه‌تانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات، چونكه من به‌لامه‌وه گرنگه پارێزگاری له میراتی مام جه‌لال بكه‌م
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لئولا رایگه‌یاند كه بافڵ كوڕی خاڵی خۆشه‌ویستمه و نزیكترین كه‌س بۆ من له گۆشت و خوێنه‌وه، كاك بافڵه و منیش نزیكترین كه‌سم بۆ ئه‌و له باڵی باوكییه‌وه و من بووم یارمه‌تیم دا كه ڕۆڵی هه‌بێت له به‌غدا
وتیشی دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و دیارنه‌مانی و دواتر مردنی، گوێم لێ بووه له سیاسی و سه‌ركرده باڵاكان و گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن، كه توانیوومه به‌شێك له‌و بۆشاییه پڕبكه‌مه‌وه و رۆڵم هه‌بووه له پرسه نیشتیمانییه گرنگه‌كان و له پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌سه‌ند كردنی بودجه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاڵۆزبوون و پێویستیان به كۆده‌نگی پێكهاته‌كان بووه، له‌ناو په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش".
به وته‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی، "كێشه‌ی سیاسی هه‌ر بوونی هه‌بووه و من به ناكۆكی ناوی ده‌به‌م، كه دواجار پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تی نێوانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویاندا، لێتان ناشارمه‌وه ئازارمان چه‌شت به هۆیانه‌وه، چونكه كێشه‌ی خێزانین و هه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانیش باڵای كێشا بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاردان له‌سه‌ری قورس ده‌بێت