بڕیاری دەستگیرکردنی غیابی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا بە تۆمەتی پەیوەست بە ڕوداوەکانی درعا لە ساڵی 2011 دەرکرد
بڕیاری دەستگیرکردنی غیابی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا بە تۆمەتی پەیوەست بە ڕوداوەکانی درعا لە ساڵی 2011 دەرکرد
كە بڕیارە دادوەرییەكە دەرگا دەكاتەوە لەسەر گشتگیركردنی یاداشتی دەستگیركردنەكە لەرێگەی پۆلیسی ئینتەرپولەوە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەكەی سوریا، ئەم رێكارە لەسەر بنەمای سکاڵایەک پێشکەشکراوە كە لەلایەن كەسوكاری قوربانیانی روداوەكانی دەرعاوە تۆماركراوە، روداوگەلێك كە لە 23ی (تشرینی دووەم/11)ی 2011 رویداوە
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) ئەمڕۆ شەممە لە زاری توفیق عەلی، دادوەری لێكۆڵینەوەی حەوتەم لە دیمەشق بڵاویکردەوە، بڕیاری دەستگیرکردنەکە دژی "سەرۆكی ڕژێمی لەناوچو" تۆمەتەکانی کوشتنی بە ئەنقەست، ئەشکەنجەدانی کوشندە و زەوتکردنی ئازادی لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە دادوەرییەكە دەرگا دەكاتەوە لەسەر گشتگیركردنی یاداشتی دەستگیركردنەكە لەرێگەی پۆلیسی ئینتەرپول و، چاودێریكردنی دۆسیەكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەكەی سوریا، ئەم رێكارە لەسەر بنەمای سکاڵایەک پێشکەشکراوە كە لەلایەن كەسوكاری قوربانیانی روداوەكانی دەرعاوە تۆماركراوە، روداوگەلێك كە لە 23ی (تشرینی دووەم/11)ی 2011 رویداوە