ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پاداشتی ئەمریکا بۆ تیرۆریستی دوێنێ، دیپلۆماسی ئەمڕۆ

پاداشتی ئەمریکا بۆ تیرۆریستی دوێنێ، دیپلۆماسی ئەمڕۆ
مەنسوور تەها

لەناو ڕووداوە پشێوەکانی سەدەی بیست و یەکدا ناوی ئەحمەد شەرع نموونەیەکی سەرسوڕهێنەری گۆڕانی پێگە لە گۆڕەپانی سیاسەت و شەڕدایە. کەسێک کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە لیستی ڕەشی تیرۆریستانی ئەمریکادا بوو و پاداشتی چەند ملیۆن دۆلاری هەبوو بۆ گرتنی، ئەمڕۆ وەک دیپلۆماتکارێک دەردەکەوێت سەردانی ئەمریکا دەکات.

 

ئەحمەد شەرع لە دڵی قەیرانی سوریادا هاتە ڕیزی گروپە جیهادییەکان و بۆ ئاستی فەرماندەیی لە داعشدا بەرزبووەوە. نەک تەنیا لە بەرەکانی شەڕدا، بەڵکو لە پێکهاتەی ئایدیۆلۆژیی ئەم ڕێکخراوەدا ڕۆڵێکی جددی هەبووە. لەو کاتەدا لە واشنتۆن و پایتەختەکانی ئەوروپا بە فەرمی ناوی ئەویان لە لیستی تیرۆریستان تۆمار کرد و خەڵاتێکیان بۆ دەستگیرکردنی وەک "تاوانبارێکی نێودەوڵەتی مەترسیدار" ڕاگەیاند.

بەڵام ئەمڕۆ هەمان ئەو کەسەی تا دوێنێ سیمبولی توندڕەوی بوو، بە بەرگی سیاسی و دیپلۆماتکارێکەوە هاتۆتە ناو گۆرەپانەکە. گەشتی دیپلۆماسی دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان دەکات. ئەم گۆڕانکارییە سەرسوڕهێنەرە بە ڕوونی نیشان دەدات کە چۆن ئەمریکا دەتوانێت تروریستێک لەسەر تەختەی شەترەنجی سیاسەتی جیهانی دابنێت.

ئەم گۆڕینی هەڵوێستە نەک هەر چارەنووسی تاکێک ئاشکرا دەکات، بەڵکو شێوازی کارکردنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ئاشکرا دەکات. لە یاری شەترەنجدا مۆرەی شەترەنج ئیرادەی خۆی نییە؛ هەندێک جار قوربانی دەکرێن، هەندێک جار بۆ پشتگیریکردنی شا بەکاردەهێنرێن. لەم یارییەدا ئەحمەد شەرع تەنیا نموونەیەکی دیکەی ئەو مۆرە سیایانەیە کە لە لیستی تیرۆریستانەوە گواستراونەتەوە بۆ کورسی دیپلۆماسی.

ئەم ڕەوتە ئەوە دەردەخات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە گۆڕەپانی یاری زلهێزەکان نەک دیمەنی بەدیهێنانی ئایدیاڵەکانی ئازادی و دیموکراسی. ئەمریکا بە گۆڕینی ڕووخسار و ڕۆڵ، ڕۆژانە سیاسەت و چارەنووسی گەلان دەگۆڕێت؛ کەسانێک کە تەنها وەک پارچە بچووکەکان لەم هاوکێشە گەورەیەدا یارییان پێدەکرێت.

لە کۆتاییدا ئەوەی لە ئەحمەد شەرعەوە دەیبینین چیرۆکی گۆڕانی هەزری واقعیە کە دەتوانێت ئەمرێکا داعش دامەزرێنی و لیستی تیرۆ بۆ ساز بکات نمونەێکی کەی دامەزراندنی طالەبان و دو جار رادەستکردنی دەسەڵات لە ئەفغانستان، ڕەنگدانەوەی ئەو سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەیە کە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا پەیڕەوی لێدەکات: گۆڕینی تیرۆریستان بۆ سەرکردە، و دروستکردنی پشێوی بۆ درێژەدان بە گەمەی دەسەڵات.

 

18 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاداشتی ئەمریکا بۆ تیرۆریستی دوێنێ، دیپلۆماسی ئەمڕۆ

پاداشتی ئەمریکا بۆ تیرۆریستی دوێنێ، دیپلۆماسی ئەمڕۆ

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)