ئەگەر ئەفغانستان بنکەی ئاسمانی باگرام نەگەڕێنێتەوە بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا شتە خراپەکان ڕوودەدەن
دۆناڵد ترەمپ
ئەگەر ئەفغانستان بنکەی ئاسمانی باگرام نەگەڕێنێتەوە بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا شتە خراپەکان ڕوودەدەن
ئەمە یەکەمجار نییە ترەمپ ئاماژە بە خواستی خۆی بکات بۆ وەرگرتنەوەی بنکەی ئاسمانی باگرام. چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو کارەی کرد و پێشتریش تاڵیبان ئەو داواکارییەی ڕەتکردبووەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی بە ناوی "تروت سۆشیال" دەڵێت: ئەگەر ئەفغانستان بنکەی ئاسمانی بەگرام نەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دامەزراوەیەی کە دروستی کردووە، ئەویش ئەمریکایە. ئەوا شتە خراپەکان ڕوودەدەن.
باگرام بە دووری 11 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری چاریکار لە پارێزگای پەروانی ئەفغانستان هەڵکەوتووە و پێشتر گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا بووە لە ئەفغانستان
ترەمپ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هەوڵی وەرگرتنەوەی بنکەی ئاسمانی باگرام دەدات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: هەوڵدەدەین وەریبگرینەوە، ئاماژەی بە بنکەکە کرد کە بە شێوەیەکی ستراتیژی لە نزیک چین وەسفی کرد.