دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کە دووکەسیان قوتابیی تەمەن ۱۷ ساڵە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۲۱ی خەرمانان، حیسام سەبووری، تەمەن ۲۸ ساڵ، ئیحسان سەبووری و کاوان سەبووری، دوو منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی گازرخانی سەر بە شاری کامێران لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە بەکارھێنانی توندوتیژی، هێرش بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون کە لەئاکامدا حیسام سەبووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و ئێحسان و کاوان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو منداڵە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.