ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان

کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان
Ahura

کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان

کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان

 

ئاماژە بەوە دەکات: ئەو تێڕوانینە گوڵاوییەی کە ئەنكەرە رەواجی پێدەدا بەوەی واشنتۆنی رازی کردووەپشتیوانی دیمەشق بکات، بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت، سەرەڕای ئەوەی تائێستا توركيا دیارترین یاریزانە لەگۆڕەپانی سوریادا

 

رۆژنامەی "زە ناشناڵ" لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی " کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوە دوایشكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان" بڵاوکردەووتەوەو تیادە دەڵێت:هەوڵەکانی ئەحمەدشەرع سەرۆکی سوریا، بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی دووچاری نشوستی بووە، لەكاتێكداهێزەکانی سوریای دیموکرات پێگەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهێزتر دەکەن.

 

لە راپۆرتەکەی  زە ناشناڵدا هاتوە، کوردەكان شەش مانگ لەمەوبەر لەژێر فشاری ئەمەریکادا لەگەڵدیمەشق گەیشتنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە زیاتر لە دە ساڵەی ئۆتۆنۆمی دیفاکتۆ لە ڕۆژهەڵاتیدەوڵەمەند بە سەرچاوەکان.

 

رێککەوتنەکە لەکاتێکدا بوو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مەیلی بەرەو جێگیرکردنیبەرژەوەندییەکانی تورکیا لە سوریادا بوو، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نزیکبوونەوە لەگەڵئەنكەرە، كە تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی لە سوریا سەرۆکایەتی دەكرد.

 

رۆژنامەکە لە زاری دیپلۆماتکارێکی رۆژئاواییەوە رایگەیاندووە: واشنتۆن نەیدەویست حکومەتێکیناوەندێکی لاواز لە سوریای نوێدا ببینێت، چونکە ناتوانێت روبەڕوی داعش ببێتەوە، ئەوەش پێویستی بەکۆتاییهێنان بە دابەشبوونە ناوخۆییەکان هەیە.

 

بەڵام هەنگاوەكانی دیمەشق لە دوای رێککەوتنەکەی (١٠)ی ئازارەوە، بەتایبەت دەستوەردانی هێزەئەمنییەکان دوای ئەوەی لە سوەیدا شەڕو پێکدادانێکی خوێناوی لە نێوان چەکدارانی دروزو هۆزەکانیبەدەویدا سەریهەڵدا، لە چەند هەفتەی رابردوودا تەرازوی تا رادەیەک لە بەرژەوەندی کوردداوەرچەرخاند.

 

رۆژنامەکە رونیشیکردووەتەوە: شكستهێنان لە چارەسەرکردنی دۆسییەی كورد، کاریگەری لەسەرپەیوەندییەکانی دەرەوەی سوریاش هەبووە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمەریکا، کە لە مانگی رابردووەوە نەرمترەلەبارەی بیرۆکەی نا ناوەندێتی.

راپۆرتەکە پێیوایە دەستخستنی بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوريا بەبێ پاڵپشتی ئەمریکا نیمچە مەحاڵدەبێت، لەکاتێکدا واشنتۆن نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە سوریا هەیە، کە زۆربەیان لە ناوچەکانیرۆژهەڵاتدان، کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنترۆڵکراون.

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی کوردی، ئەو دیدارانەی کە باراک مانگی رابردوو لە دیمەشق لە نێوان ئیلهامئەحمەد، سەرکردەیەکی نزیک لە هێزەکانی پارتی سوریای دیموكرات و ئەسعەد شییبانی، وەزیریدەرەوەی سوریا رێکخرابوو، توندی هەڵوێستی دیمەشقیان دەرخستووە.

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە: شەیبانی ئامادە نەبوو تاوتوێی هیچ پرسێک بکات جگە لەهەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەرچەندە رێککەوتنەکە بڕگەی دیکەی لەخۆگرتبوو،وەک دەستەبەرکردنی مافی دانیشتوانی رۆژهەڵات.

 

لە ئاماژەیەکی سەرنجڕاكێشدا ، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئەدمیراڵ براد کوپەر،هەفتەی رابردوو لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی سوریاکۆبووەوە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ تۆمباركردنی یەكتری لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریایدیموکرات سەبارەت بە هێرشەكان بۆ سەر یەكتر لە بەرەکانی پێشەوەی نزیک فورات.

 

لەم دواییانەدا ئیدارەی خۆسەر لە رۆژهەڵات، رێککەوتنەکانی لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە تێكەڵكردنیبەشێک لە پرۆگرامەكانی خوێندنی حکومەتی هەڵوەشاندەوە، لە هەنگاوێکدا کە رەنگدانەوەیگەشەكردنی زیاتری متمانە بەخۆبوونە.

3 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان

کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)