شیکاری بۆ قوڕی به‌به‌ردبوو بۆ کاربۆنی ئۆرگانیک لە ڕووباری جیزێرۆی مه‌ریخ کرا، زاناکان به پێی شیکاریه‌کان ده‌ڵێن قوڕه به‌به‌ردبووه‌کان ته‌مه‌نیان بۆ نزیکه ٣.٢ بۆ ٣.٨ ملیارد ساڵ ده‌بێ
پێرسێڤرینس رۆڤه‌ی ناسا شیکاری بۆ خاکی ژێر دەریاچە کۆنەکانی جیزێرۆ له مه‌ریخ کرد، به‌تایبه‌ت، بە تایبەتی لە ناوچەیەک کە پێی دەوترێت پێکهاتەی فریشتەی ڕووناک. مێژووی قوڕی به‌به‌ردبوو، که ته‌مه‌نیان بۆ نزیکەی ٣.٢ بۆ ٣.٨ ملیار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئه‌مه لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستی گرنگ بووه، چوونکه کانزاکانی ڤیڤیانیت و گرێیجیت کە لە ئه‌نجامی شیکاریه‌کاندا له مەریخدا دۆزراونەتەوە. ئه‌وه‌ش له سه‌ر زه‌وی له ئه‌نجامنی چالاکی میکۆربه‌کان دروست ده‌بن. له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی بایۆلۆجی دروست ده‌بن. ئه‌وه بۆ یه‌که‌مین جاره، نیشانه‌یه‌کی باش ده‌که‌وێته ده‌ستی زاناکان، له ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ!!!
هه‌بوونی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی، هه‌میشه پرسیارێک بوو، ئایه زه‌وی ته‌نها هه‌ساره‌یه که ببێته هێلانه‌ی زینده‌وه‌ران یان به ڕاستی ژیان له هه‌سه‌ر هه‌ساره‌کانی دیکه‌ش هه‌بووه و هه‌یه!!!