ئێران دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت
ئێران دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت
ئێران رەتیدەكاتەوە داوای سیستمی بەرگری لە روسیا كردبێت و دەشڵێت جەنگ و تێكدانی ئاسایشیئێران كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت.
كازم جەلالی باڵیۆزی ئێرانیش لە روسیا رایگەیاندووە، تاران بە هیچ شێوەیەك داوای سیستمی دژەموشەكیی ئێس 400ی لە مۆسكۆ نەكردوە و روسیاش دەڵێت ئامادەیە ئەو سیستمە رادەستی تاران بكاتلە هەر كاتێكدا كە داوای بكات.
عەباس موقتەدایی جێگری سەرۆكی دەستەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند،وڵاتەكەی دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت چونكە ئەگەر ئاسایشی ئێران پارێزراو بێت ئاسایشیوڵاتانی تری ناوچەكەش پارێزراوە دەبێت، و بە پێچەوانەشەوە هەوڵەكان بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێرانكاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەبێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "کۆماری ئیسلامی خاوەنی توانایەکی بەرفراوان و سەرنجڕاکێشە لەبواری دەریایی، بۆشایی ئاسمان و ئاسمانیدا و دەتوانێت دەستکەوتی گەورە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەردوژمنێکدا بەدەستبهێنێت، ئێران پێویستی بە کەسانی دیکە نییە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی خۆی".
هەروەها ئەوەشی خستەڕو، "دیپلۆماسی و سەربازی دو باڵی هێزی ئێرانن و بە ڕێوشوێنی پێویستبەردەوامن و هەمیشەی بۆ هەردوکیان ئامادەن