نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فـ..ـەڵەستینی پەسەندكرد
نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فـ..ـەڵەستینی پەسەندكرد
ئەو دەقەی کە پەسەند کرا، بە ڕونی سەركۆنەی جوڵانەوەی حەماس و هێرشەکەی 7ی ئۆكتۆبەر دەکات وداوای لێدەکات چەک دابنێت. كە لە حەوت لاپەڕە پێکدێت، بەرهەمی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییە کە لەمانگی 7ی ڕابردودا لەلایەن سعودیە و فڕەنساوە ڕێکخرابوو، لەبارەی ململانێی دەیان ساڵەوە. كە ئەمریکاو ئیسرائیل بایکۆتی کۆنفرانسەكەیان کرد
بە پێی بڵاوکراوەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لەبڕیاری چارەسەری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کراوە،بڕیارەکەش لە لایەن 142 دەوڵەتەوە پشتیوانی لێکراوە، 10 دەوڵەتیش دژی بوون، 12 دەوڵەتیش مافیبێدەنگی و دەنگ نەدانیان بە کارهێناوە
بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهەمان شێوە سیاسەتی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و برسیکردن وگەمارۆدانی غەززەی لە لایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە کردووە.
ئەمڕۆ هەینی نەتەوەیەکرتووەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەربڕیاری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.