عەلی شیری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قۆزڵوو»ی سەر بە ناوچەی هەوشاری سایینقەڵا لە چوار ڕۆژ پێشەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی شیری ڕۆژی هەینی ۱۴ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، ئەو هێزانە لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەشیان پشکنیوە.
هەوڵەکانی بنەماڵەی عەلی شیری لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بوارەدا خۆ دەبوێرن.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.