بەفرین مەعرووفی بەندکراوی سیاسیی کورد دوای تەواو کردنی حوکمەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆكان، تەمەن ٤٤ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، پاش تێپەڕاندنی سێ مانگ و ١٤ ڕۆژ زیندانی، لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆكانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.
بەفرین مەعرووفی لە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە بێ فەرمانی دادگا، لە ماڵەکەی خۆی لە بۆكان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە.
دوای ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە بارمتە و بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.
ئەم هاووڵاتییە دواتر لە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و دواجار دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی ئازاد کرا.