ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پێشکەوتن و ئاسۆکان زمانی کوردی لە سوسیال میدیا

پێشکەوتن و ئاسۆکان زمانی کوردی لە سوسیال میدیا
بەیان یونسن

زمانی کوردی تەنیا ئامرازی پەیوەندی نییە، بەڵکو هێمای بەرخۆدانی کولتوورییە.

پێشکەوتن و ئاسۆکان زمانی کوردی لە سوسیال میدیا

زمانی کوردی وەک یەکێک لە زمانە کۆن و دەوڵەمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای هەبوونی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن قسەکەر لە بەشەکانی کوردستان و دەرەوەی ، جێگەیەکی سنوورداری لە سوسیال میدیا دۆزیەوەتەوە. ئەم نووسینە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئێستای زمانی کوردی لە دنیای سوسیال میدیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی فرەئی  زاراوە و بەربەستەکان و سنووردارکردنی سیاسی زمانی کوردی، پێشکەوتنەکانی وەک میدیای کردنی  بەرهەمە نووسراوەکان، بەرنامە زیرەکی دەستکرد و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی شکەستی بەو بەربەستانەی بۆ لەبین بردنی زمان کوردی هێناوە  و کوردی زیاتر ئاشنا کرد بە زاراوەکانی دیکەیان.

   زمانی کوردی لەقێک نییە لە هیچ سەرچاوە زمانەکانی دیکە بەلکوو زمانێکە کە مێژووەی سەرتایەکەنی تا ئیستا دەگەرێتەوە تەنیا بۆ خۆدی کورد  و ناراستە کە دەیانبەستن بە هێند و ئورووپیەکانوە، زمانی کوردی زیاتر بە شێوەزارە سەرەکییەکانی وەک هەورامی، سۆرانی، کرمانجی ،زازاکی و گۆرانی، لووڕی کە هەڵگری میراتێکی دەوڵەمەندی کولتوورییە قسەی پێ دەکریت و دەنووسرێت،  لەگەڵ هاتنی سوسیال میدیا زمانەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پەروەردە و کات بەسەربردن. بەڵام زمانی کوردی لەم بوارەدا بە هۆی هۆکاری سیاسی و ئابووری و تەکنیکی دواکەوتووە. ئەم بابەتە باس لە پرسیارە سەرەکییەکە دەکات: چۆن دەتوانرێت زمانی کوردی لە سوسیال میدیا بەهێز بکرێت؟

   زمانی کوردی ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێک دەبێتەوە کە گەشەسەندنی لە ژینگەی میدیا خاو دەکەنەوە لە وڵاتانی وەک ئێران و تورکیا زمانی کوردی پێگەیەکی فەرمی نییە و فێرکردن و بڵاوکردنەوەی نە تەنیا سنووردارە بەلکوو مامۆستا خۆ بەخشەکانیش خراونەتە بەندیخانە، بۆ نموونە لە ئێراندا زمانی کوردی لە زانکۆکان دەخوێندرێت، بەڵام بەرهەمهێنانی ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕی فەرمی بە زمانی کوردی دەگمەنە. لە تورکیا سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردنی زمانەوانی، بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سوسیال میدیا سەرکوت کردووە کە بەم حالەی زمانی کوردی بەو توانای  کە هەیەتی  گۆڕانکارییەکی میدیایە بەربەستە سیاسی و ئاسمیلەیدا تێپەڕێوە وئەم نووسینە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە زمانی کوردی تەنیا ئامرازی پەیوەندی نییە، بەڵکو هێمای بەرخۆدانی کولتوورییە. کورد تەنیا بەم بەربەستانە کێشەکانی تەواو نابێت، بەلکوو کورد بە هۆی دابەش بوونی وڵاتیان هەر بەشێک جۆرێک  ئەلف و بێیان بەسەردا زاڵ بووە وەک لە رۆژهەڵات،  باشوور تا حەدێکیش رۆژاوا ئەلف و بێی ئارامی  بەکار دێت لە باکووریش لاتین کە ئەم جۆراوجۆرییە وا دەکات پەرەپێدانی کیبۆردە زیرەکەکان، وەرگێڕی بە ژیری دەستکردەکان  قورس و ناتواوی زمانی کوردی لە دنیای میدیاییدا  دابین دەکەن کە بە کەمتەر خەمی حکومەتە کوردیشەوە  ئەو هەوڵانە بە پارچە پارچەیی و بۆشی ماونەتەوە و لەگەڵ ئەوەش زمانی کوردی لە سوسیال میدیا رۆژ بە رۆژ گەشاوەتر دەبێت. وەبەرهێنەرە کوردەکان  لە تەکنەلۆجیادا دەبێ حەولی زیاتر بدەن و حکومەتە و ناوجە ژێر دەسڵاتەکوردەکانیش  بە پەروەردەی دیجیتاڵی زمانی کوردی لە قوتابخانە و زانکۆکان کە بەم شێوەیە زمانی کوردی دەتوانێت  بچێتە ناوەندی سوسیال میدیا و تیکنۆلوژی و ڕۆڵێکی سەرەکی ببین وک زمانەی دەوڵەت نەتەوەکانی دیکە  و به وشایریەوە شوناسی کولتووری کورد بە کوردی پەتی وبسپێرنە تکنۆلۆی و ژیرەدەستکردەکان.

 

16 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشکەوتن و ئاسۆکان زمانی کوردی لە سوسیال میدیا

پێشکەوتن و ئاسۆکان زمانی کوردی لە سوسیال میدیا

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)