دەستبەسەرکرانی عیماد دەرئۆفتادە خوێندکاری خەڵکی پیرانشار دوای بەدیلگرتنی باوکی لەلایەن ئیتلاعاتەوە
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانان، عیماد دەرئۆفتادە، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی زێوکەی سەر بە شاری پیرانشار و خوێندکاری زانکۆی ورمێ، لە دوای سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستبەسەرکرانی ععیماد دەرئۆفتادە کوڕی ڕەحمان دەرئۆفتادە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵیان لە گوندی زێوکە و باوکی عیماد کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، دەستبەسەریان کردووە.
ڕەحمان دەرئۆفتادە تەمەن ٧٠ ساڵ لەدوای ٧ کاتژمێر لێکۆڵینەوە بە مەرجی ڕادەستکردنی عیماد ئازاد کراوە.
شایانی باسە کە ئەم بنەماڵە خزمی نزیکی بنەماڵەی کۆمار دەرئۆفتادە لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی"ین کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا
لە دوای کوژرانی کۆمار دەئوفتادە بنەماڵەکەی بە بەردەوامی لە ژێر هەڕەشە و بانگکران بۆ ناوەندە ئەمنیەکان بوون.