مردنی گوماناویی ئەمیر ئەمیری، زیندانیی كورد لە زیندانی قزڵحەسار سەرەڕای داواكاریی چارەسەری پزیشكی.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، ئەمیر ئەمیری، بەندکراوی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەحنە بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی قزڵحیسار گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک بە بنەماڵەی ئەمیر ئەمیری، ئەم بەندکراوە پێشتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕایگەیاندووە کە داوای پێڕاگەیشتنی پزیشکی کردووە، بەڵام پاش سێ ڕۆژ بەپرسانی بەندیخانە لەگەل بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندییان گرتووە و هەواڵی مەرگی ئەو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە.
ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا، هیچ پەیوەندییەک لە لایەن ئەمیر ئەمیری لەگەڵ بنەماڵەکەی نەگیراوە و ئەم بابەتەش بووەتە هۆی گومان لە بارەی هۆکارەکانی مردنی ناوبراو.
ئەمیر ئەمیری لە دوو ساڵ پێشەوە بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.