ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی زانیار محەممەدنیژاد.

 دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی زانیار محەممەدنیژاد.
ڕووداو٢٤

زانیار محەممەدنیژاد، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری کامێران؛ لە دوو مانگ پێشەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییه.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥١ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی زانیار محەممەدنیژاد، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران؛ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییه و هەوڵی بنەماڵەکەی بو زانینی چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە خۆیان دەپارێزن.

زانیار محەممەدنیژاد،ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جوڵای ٢٠٢٥) لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵی بنەماڵەیەتیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

شایەنی باسە کە ئەم هاووڵاتییه لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییه.

 

9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی زانیار محەممەدنیژاد.

دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی زانیار محەممەدنیژاد.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)