محەممەد یونسی پەرستاری خەڵکی دێلۆڕان بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغاتی بۆ ئیسرائیل سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
محەممەد یونسی لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی حکوومەت» بە حەوت مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «چالاکیی تەبلیغاتی لە ڕاستای بەهێز کردن، قەبووڵ کردن و چەسپاندنی ئیسرائیل» بە سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکران سزا درا.
شایانی باسە، بڵاوکردنەوەی هەندێك بابەت لە لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەم هاووڵاتییە، نموونەی ئەو تۆمەتانەن کە خراونەتە پاڵ ناوبراو. محەممەد یونسی پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی، پێشینەی سزادانی بووە.