سوپای پاسداران له پارێزگای خۆراسان شانهیهكی ههشت كهسی سهر به مۆسادی ئیسرائیلمان دهستگیر كرد
سوپای پاسداران له پارێزگای خۆراسان شانهیهكی ههشت كهسی سهر به مۆسادی
ئیسرائیلمان دهستگیر كرد
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە: دوای ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە ورد و بەردەوامەکانیسوپای پاسداران، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای قەزایی، هەشت کەسییان دەستبەسەر کردوە کەپەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبووە.
باسی لەوەشکردووە: ئەو کەسانە لە ڕێگەی فەزای ئەلیکترۆنییەوە مەشقی تایبەتیان پێکراوە، لە کاتیڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئێراندا، شوێنە گرنگ و هەستیارەکان و زانیارییەکانیان بۆئەفسەرانی هەواڵگری مۆساد ناردووە.
ئاژانسەکە، ئەوەشی وتووە، دەستگیرکراوەکان بەنیازبوون ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی بەرپرسانی مەدەنیو سەربازی ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی ناوەندە گرنگەکانی شاری مەشهەدیان کردووەتە ئامانج.