بەریتانیا فەرەنسا و ئەڵمانیا پرۆسەیەکی 30 ڕۆژەیان دەستپێکرد بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا
بەریتانیا فەرەنسا و ئەڵمانیا پرۆسەیەکی 30 ڕۆژەیان دەستپێکرد بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا
کە بە "میکانیزمی ماشە" یان "سناپباک" ناسراوە، بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.
چونکە ئەو وڵاتانە باوەڕیان وایە ئێران دڵنیایی تەواوی پێنەداون بەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆدروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنێت. بەمەش ئەو سزایانە دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئێران، کە پێشتر لەساڵی 2015 بەهۆی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە لەسەر ئێران هەڵگیرابوو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێ وڵاتی ئەوروپی کە ئەندامی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەن، نامەیەکیان بۆئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە ناردووە.
بە چالاکبوونی ئەم سزایانە، سەروەت و سامانی ئێران لە دەرەوەی وڵات جارێکی دیکە بلۆک دەبێتەوە،کۆماری ئیسلامی ئێران مافی ئەوەی نابێت مامەڵەی کڕینی چەک ئەنجام بدات و هەر پەرەسەندنێکیبەرنامەی مووشەکی بالیستیکیش ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە. ئەم ڕێوشوێنانە لەگەڵ گەمارۆکانی دیکەدا،زیاتر گوشار دەخاتە سەر ئابووریی لەرزۆکی ئێران.
سزاکان دەقی بڕیارنامەی ٢٢٣١ سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکی ئێران لەخۆدەگرێت. لە بڕگەی سێیهاوپێچی (B)ی بڕیارنامەکەدا، داوا لە ئێران دەکرێت خۆی لەو چالاکییانە بپارێزێت کە دەبێتە هۆیپەرەپێدانی مووشەک کە توانای گەیاندنی سەری ئەتۆمی هەبێت. بەڵام ئێران بە بەردەوامی پێداگریلەسەر ئەوە کردووە کە بەرنامەی مووشەکییەکەی لە سروشتدا بەرگریکارانەیە و لەبەرئەوەی بڕگەکە بەدەستەواژەی “داوا لە ئێران دەکرێت” دەست پێدەکات، لەڕووی یاساییەوە بە پابەندکەر بەسەر ئێراندانازانرێت.
هەرسێ وڵاتی ئەوروپی لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،چەند خولێکی دانوستانیان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و ئامانجیان گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ دواخستنیچالاکردنەوەی ئەم سزایانەبوو، بەڵام پێیان وایە ئێران بەڵێنی دڵنیاییان بە وڵاتانی ئەوروپی نەداوە.
وڵاتانی ئەوروپی داوا لە ئێران دەکەن هاوکاریی تەواوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات ودانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە.
هاوکات دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی هەینی 27ی مانگ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیکۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە ئەنجام دەدات.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سێ وڵاتی ئەوروپی نموونەی ڕوونیانلە "پابەندنەبوونی بەرچاو" بە بەڵێننامە ئەتۆمییەکانی ئێران خستووەتەڕوو و بنەمایەکی تۆکمەیان بۆدەستپێکردنی سناپباک دامەزراندووە.
لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە ئامادەباشیدا دەمێنێتەوە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆلەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و بەردەوام بۆ پرسی ئەتۆمی.
ناوبراو وتیشی: سناپباک مانای دژایەتی ئێمە نییە بۆ دیپلۆماسی. داوا لە سەرکردەکانی ئێران دەکەمهەنگاوی خێرا پێویست بێنن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە میللەتەکەیان هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەستناهێنێت.
عەباس عێرەقچی ڕایگەیاند کردەوەکانی ئێران "بەرپرسیارانە و لەسەر بنەمای نیەتپاکی" یە و "کۆماریئیسلامی ئێران بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی ماف و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی وەڵامی شیاو بۆئەم کارە دەداتەوە".
هێرشەکانی ئیسرائیل نیشانی دا کە نەک تەنها ئاسمانی ئێران تا ڕادەیەکی زۆر بێ بەرگرییە، بەڵکو کۆماریئیسلامی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا بە شێوەیەکی بێ وێنە تەنیایە. لەم جۆرە هەلومەرجەدا،بایەخنەدانی ئێران بە داخوازییەکانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل - کە ئەو لەڕادەبەدەر بە نادادپەروەری دەزانێت - نەک هەر دەتوانێت هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ئاگربەستی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکات، بەڵکوبە چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران بەرەوڕووی گەمارۆ نێودەوڵەتییە بەربڵاوەکاندەبێتەوە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدایە