ئێران لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکات
ئێران لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکات
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاران ئامادەیە دانوستانێکی دادپەروەرانە و ویژدانانە لەبارەیپڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە بکات، بەڵام
لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکات
عەباس عێراقچی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شهرق ئەلئەوسەت لهبارهی دانوستان لهگهڵ ئهمریكاڕایگەیاند، "ئامادەین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەمەرجێک ئەمریکیەکان دڵنیامانبکەنەوە کە لەکاتی دانوستانەکاندا هیچ دەستدرێژییەکی سەربازی دەست پێناکەن، پێویستە دڵنیابینلەوەی کاتێک دێنە سەر مێزی دانوستان، ئەوا دێنە دانوستانێکی دادپەروەرانە کە خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی هەردولا بکات و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بنیات بنرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "تاران هەروا ئامادەیە بۆ دانوستانی دادپەروەرانە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی،لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ هەرسێ وڵاتی ئەوروپی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دیاریکردنیچوارچێوەیەکی نوێ بۆ دانوستانەکان لە ئارادایە".
عێراقچی وتیشی، "ئێمە هەرگیز لە هیچ کاتێکدا مێزی دانوستانمان بەجێنەهێشت، ئێمە لە دڵیدانوستانەکاندا بوین کاتێک ئیسرائیل هێرشی کردە سەرمان و ئەمریکاش بەشداریی کرد، بۆیە هەردانوستانێکی نوێ، ئەگەر بێتە ئاراوە، بە دڵنیاییەوە وەک دانوستانەکانی پێشو نابێت، چەندین جار جەختملەوە کردوەتەوە کە هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا هیچگۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوە".
سەبارەت بە لوبنان، عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیوڵاتەکە ناکات، بەڵکو "بۆچون و هەڵوێستەکانی خۆی دەردەبڕێت، وەک ئەوانی دیکە". هەروەها وتی،"پرسی چەکەکانی حزبوڵا لە ئەستۆی خودی حزبەکە و حکومەتی لوبنانە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پلانیچەکداماڵینی حزبوڵا 100% ئیسرائیلییە".
لهبارهی ههڕهشهكانی داخستنی گهروی هورمز، وهزیری دهرهوهی ئێران وتی، سیاسهتی فهرمی ئێران "زۆرڕونه" و داوای ئارامی ناوچهی كهنداو دهكات، ئێران وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوت و هەناردەکارە وئابورییەکەی تاڕادەیەکی زۆر وابەستەی نەوتە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش دەیەوێت کەشتیوانی بۆ هەموانئازاد بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران