کۆمیتەی خەڵكی بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی دەرکراوی کوردستان ڕایگەیاند بۆ پاڵ پشتی لە مامۆستایانی هەلمەتێکی كێوپێوانیان ساز کردووە.
کۆمیتەی خەڵكی بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی دەرکراوی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ناڕەزایەتی بە حوكمی نادادپەروەرانەی وەزارەتی ئامووزش و پەروەردە بۆ پشتیوانی لەوان، بەرنامەیەكی كێوپێوانی بەڕێوە دەبەن.
ئەم بەرنامەیە بە بەشداریی کۆمەڵگای مەدەنی، گرووپە ژینگەپارێزەکان و شاخەوانانی سنە بەڕێوە دەچێت.
بەروار: هەینی ٧ی خەرمانان
کاتی ڕۆشتن: کاتژمێر ٦ی بەیانی
شوێنی کۆبوونەوە: پارکی كودەك - سنە
شوێنی مەبەست: گوێزەكوێر