بریندار بوونی کۆڵبەرێكی بە ناوی "میلاد تەبد" بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “میلاد تەبد” کوڕی حەبیب، خەڵکی ئاوایی “گلیە”ی سەر بە مەریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری “دەرۆکێ”، سەری بە قورسی بریندار بووە.
جێی ئاماژەیە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.