دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئومید ڕەحیمزادە، مێهدی کەماڵی، زەکەریا مورادی و محەممەد ئەمینپوور و تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ، چارەنووسیان ناڕوونە
٣ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "ئومید ڕەحیمزادە"، "مێهدی کەماڵی"، "زەکەریا مورادی" و "محەممەد ئەمینپوور" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.