ئیسرائیل بە فڕۆکە جەنگییەکانی نزیکەی 50 ئامانجیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد
ئیسرائیل بە فڕۆکە جەنگییەکانی نزیکەی 50 ئامانجیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەروەها بە پشت بەستن بە شایەتحاڵان ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان لەدەوروبەری ناوەندێکی سەربازی لە شاری سەنعا ئەنجام دراون کە "کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی یەمەن"یشیتێدایە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە شەپۆلی هێرشەئاسمانییەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەیچەکدارانی حوسییەکان بووە.
سەرچاوە سیاسییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل(ئامان) و مۆساد سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێکی بەرفراوانی ئامانجەکانن بۆ بەئامانجگرتنی ناوەندەکانیحوسییەکان و کوشتنی ژمارەیەک فەرماندە و سەرکردەی ئەو گرووپە
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجەکانی هێرشەکەی ئەمڕۆ بریتی بوون لە وێستگەکانی کارەبا و کۆگاکانیسووتەمەنی و کۆمپانیایەکی نەوت و لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری سەنعا دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
بە وتەی سوپای ئیسرائیل، ئەم ناوەندە ئەو شوێنەیە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حوسییەکان ئەنجامدەدرێن. هەروەها شایەتحاڵەکان باسیان لە هێرشکردنە سەر چەند بنکەیەکی مووشەکی کردووە.
حوسییەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا لەو هێرشانەدا دوو کەس کوژراون و پێنج کەسیش برینداربوون.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی هەینی مووشەکێکی حوسییەکان ئاراستەی ئیسرائیل کرا