ڕۆژنامەی ( تێلێگراف)ی بەریتانی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە چالاککردنی میکانیزمی ماشە.
ڕۆژنامەی ( تێلێگراف)ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: عەلی لاریجانی سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیم، ئەرکی ڕازی کردنی ڕێبەرانی ڕێژیم بە کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئەستۆ گرتووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، کۆماری ئیسلامی بە نیازە ئاستی پیتاندن لە سەدا ٦٠ بۆ سەدا ٢٠ کەم بکاتەوە بۆ پێشگرتن لە گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی چالاککردنی میکانیزمی ماشەوە لە لایەن ترۆیکای ئوروپاییەوە. هەروەها بەرپرسانی ئێرانیش ڕایانگەیاندووە کە ئامانجیان کەمکردنەوەی ئەگەری هێرشی زیاتری ئیسرائیل و ئەمریکایە.
ڕۆژنامەی تێلێگراف نووسیویەتی هەوڵەکانی لاریجانی بەرخۆدانی هەندێک لە دامودەزگا ئەمنییەکان لەوان فەیلەقی تێرۆریستی سپای پاسداران بەرەوڕوو بووەتەوە، بەڵام وا دیارە سەرکردایەتیی ڕێژیم ئامادەیە کەمکردنەوەی دەوڵەمەندکردن قبوڵ بکات و دووبارە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوا بکات.