شەهاب دارابی ناسراو بە “یوز ئاسیا” کە بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی بارهەڵگرەکان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقێکی دادگای ئینقلابەوە سزای سێ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو حوکمە دوای پەیوەندیكردنی ناوبراو بە مانگرتنەکان بڵاوكردنەوەی بابەتی پشتیوانی لە سۆشیال میدیا دەرچووە.
دارابی ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی دەستبەسەر کرا. دوای دەستبەسەر كرانی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناوبراو بڵاوکرایەوە کە تێیدا پەشیمانیی خۆی لە کارەکانی پێشووی دەربڕیبوو؛ ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیاوە بە دانپێدانانێکی زۆرەملێ دادەنرا.
دواجار لە ١٢ی جۆزەردان بە بڕیاری تەئمینی كەیفەری ئازاد کرا.